بەرپرسێکی بواری بەنداوەکان لە #وەزارەتی کشتوکاڵ# ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئەوەی #هەرێمی کوردستان# ئاسایشی ئاو بۆ نەوەکانی داهاتووش پارێزراو بکات، پێویستی بە دروستکردنی زیاتر لە 500 بەنداوی گەورە و بچووک و مامناوەند هەیە.
ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوبەری گشی بەنداو و کۆگاکان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە دواڕۆژی ڕاگەیاند له ئێستادا لە هەرێمی کوردستان تەنها 17 بەنداوی بچووک و گەورە و مام ناوەندی هەیە لەگەڵ زیاتر لە 97 بۆند، لەکاتێکدا دەبوایە ژمارەی بەنداو و بۆندەکان زیاتر بوایە لە 500.
ئەوەشی خستەڕوو، زۆربەی سەرچاوە ئاوییەکانی بۆ هەرێم دێن، دەکەوێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و لە هەندێک لە وەرزەکانیشدا بەشێک له و سەرچاوانە وشک دەبن، بۆیە دەبێت حکومەتی هەرێم لەپێناو پاراستنی ئاسایشی ئاو ژمارەی بەنداو و بۆندەکان بگەیەنێتە ئه و ڕێژەیە.
بەڕێوبەری گشی بەنداو و کۆگاکان، ئاماژەشی بەوەکرد، بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوکەوە، داهاتی زێیەکە لە هەرێم سفر بوەتەوە و بەنداوی دوکان-یش ناچار دەکات ئاوی کەم بەربداتەوە و ناشتوانرێت کارەبا بەرهەمبهێنرێت.
ئەکرەم ئەحمەد وتیشی حکومەتی ئێران و تورکیا بەهیچ شێوەیەک گوێ لە داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا ناگرن بەهۆی ئەوەی هیچ یاسایەکیش نییە له و بارەیەوە، بۆیە ناتوانرێ هیچ ڕێکارێک بەرامبەر ئه و دوو وڵاتە بگیرێتەبەر.
ئه و بەرپرسەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ڕوونیشیکردەوە، دروستکردنی بەنداو لەسەر هەر ڕووبارێک کارێکی یاساییە، بەڵام ئەوەی ئێران دەیکات پێشێلکردنی هەموو ئه و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییانەیە کە لە بواری ئاودا ئیمزاکراون، لەگەڵ ڕێککەوتنەکانی نێوان عێراق و ئێرانیشدا.
01-07-2017