لەماوەی هەشت مانگی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی #موسڵ# زۆرترین زیان بە ژێرخانی ئابووری ئەو شارە گەیشتووە. لەلای چەپی موسڵ بەهۆی کەمیی بەرگریی #داعش# و فراوانی شەقامەکان نزیکەی 35%ی خاپوور بوون، بەڵام لەلای ڕاستی موسڵ دەگاتە نزیکەی 65%. لە لای ڕاستی موسڵ، کە دەکاتە ڕۆژئاوای شارەکە، بەرگریی داعش ڕۆژ بە ڕۆژ سەختر دەبوو، ئەوەش بەهۆی نزیکبوونەوەی هێزە عێراقییەکان لە بارەگا سەرەکییەکانی داعش و باڵەخانە و شوێنە گرنگەکانی ئەو شارە.
01-07-2017