- بەتۆمەتی هەبوونی بارەگای پێشمەرگەکانی #حدک# و حدکا، ئێران بەچڕی کوێستانەکانی #باڵەکایەتی# لە بناری #هەڵگۆڕد# تۆپباران دەکات.
- قایمقامی شارۆچکەی #پشدەر# ڕایگەیاند، کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێک لە ئاوی زێی بچوکی کردەوە.
- دوای ئەوەی پارێزەرانی #ڕێبوار تاڵەبانی#، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای #کەرکووک# ئامادەی دادگای کارگێڕی بەغدا بوون و داوا یاساییەکەی #بەرەی تورکمانی#ان بەرەسمی ڕەتکردەوە لەسەر هەڵکردنی #ئاڵای کورد#ستان لە کەرکووک، لەلایەن دادگاوە دۆسیەکە بۆ 24ی مانگ دواخرا.[1]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو لەسنوری میحوەری #خورماتوو#، جارێکیتر چەکدارانی داعش پەلامارێکی فرا#وان#یان بۆ سەر سەنگەرەکانی لیوای 11ی پیادە و فەوجی 3ی لیوای 5ی بەرگری فریاکەوتن ئەنجامدا، فەرماندەیەکیش دەڵێت زیانی کوشندەمان لەچەکدارەکانیان وەشاندووە و ناچار بەکشانەوەمان کردوون.[2]
- بەپێی زانیارییەکان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بۆمبێک لە ناوچەی چەلێی #جۆڵەمێرگ# بە کاروانێکی سوپای تورکیادا تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی کوژرانی سەربازێک. هەروەها شەوی ڕابردوو لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورکیا و چەکدارە کوردەکان (جەردەوان)ی سەر بە سوپای تورکیا لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) لە چیای تەندورەک لە ناوجەی چاڵدێرانی سەر بە پارێزگای وان، بۆمبێک تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی کوژرانی جەردەوانێک.[3]
- لە کۆنگرەی میدیا ئیسلامییەکان لە شاری مەشهەدی ئێران، لەسەر گشتپرسیی باشووری کوردستان دەبێتە کێشە و، نوێنەرانی کۆمەڵ و #یەکگرتووی ئیسلامی# لەگەڵ شیعەکانی عێراق دەبێتە دەمەقاڵێیان.
- لە #ئامەد# و بەشێک لە شارەکانی دیکەی باکووری کوردستان، پلەی گەرما گەیشتووەتە ئاستێک کە لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا تۆمار نەکراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕێ دەکرێت پلەی گەرما بەرزتر ببێتەوە بگاتە 47 پلەی سەدی.[4]
- #کەناڵی ئاریەن#، کە کەناڵێکی کوردییە و گرنگی بە هەواڵ و ڕووداوەکانی کوردستان و ئێران دەدات، دەستی بە پەخش کرد.
- ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل-ژن (یەپەسەی ژن)، ڕاگەیەندراوێکی، سەبارەت بە کوژرانی #ئۆرهان مەرجان# یاریدەدەری سەرۆکی ئاکەپەی لیجەی ئامەد لە ڕۆژی 1/ئەم مانگە بڵاوکردەوە. یەپەسە ژن، کوشتنی بەرپرسەکەی ئاکەپەی لە ئامەد لە ئەستۆگرت و ڕایگەیاند، کە ئەو پرسە کاری سیخوڕیی دەکرد بۆیە سزاماندا. [5]