#ڕاکان سەعید# جێگری پارێزگاری #کەرکووک# ڕایگەیاند: لەگەڵ سەرهەڵدانی شەڕی داعش، زیاتر لە چل هەزار هاووڵاتی قەزای #حەویجە# ئاوارەبوون و ناویان لە کەمپەکاندا تۆمارکراوە، جگە لەو هاووڵاتیانەش، کە لە شارەکاندا نیشتەجێ بوون، ئاماژەی بەوەشکردووە: کە ڕۆژانە ئەو ئامارە ڕوو لە زیادبوونە.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیش ڕایگەیاندووە: بەهۆی شەڕی داعشەوە، زیاتر لە نیو ملیۆن هاووڵاتی لە پارێزگاکانی تری عێراقەوە، ئاوارە بوون و ڕوویان کردۆتە شاری کەرکووک و لە کەمپەکاندا جێگیرکراون.
03-07-2017