مێژونووسی بەریتانی چارلز تریپ کە بواری پسۆڕێتی لە مێژووی سیاسی ئێڕاقە، لە زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی سەمینارێکی ساز کردوە بوە بە مایەی مشتومڕ. لە سەمینارەکەیدا، ئاماژەی بەوە داوە کە ڕەگەزی کورد ڕەگ و ڕیشەی نیەو شتێکی تازە دروستکراوە لکێنراوەتە وشەی کوردەوە لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەیەم.
ئەم بابەتە مقۆمۆیەکی فراوانی دروست کردوە لەنێوان بژارەدی ڕۆشنبیرو پسپۆڕانی مێژوەوە.
سەمینارەکەی لە دەستنوسێکی خۆی وەرگرتوە کە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی ئایندە وەکو کتێپ بیوەشێنێت. هەروەها لە قسەکانیدا پشتی بە کۆمەڵێک شوێنەوارو ڕوداوی مێژووی بەستووە کە گومان هەڵناگرن بەوەی کورد بەشێکن لە نەتەوەی فارس، ئەمیش لە ئینسایکلۆیدیای بەریتانی بەوردەکاریەوە ئاماژەی بۆ کراوەو خوێنەر دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆی.
هەروەها ئاماژەی بۆ هەمو بابەتە پەیوەندیدارەکانی کردوە، بۆ نمونە، بابەتی زمان، مێژوونوسەکە نکۆڵی کردوە لەوەی کورد زمانی تایبەتی خۆی هەبێت، بەڵکو دەڵێ زمانەکەیان بریتیە لە بەش و پارچە لە گروپەکانی زمانی فارسیی دایک. بەڵگەشی لەسەر قسەکەی ئەوە بوە، کوردان ناتوانن بە ساناهی لە نێوانی خۆیاندا لەیەکتر تێبگەن، ئەم دابەشبونە لە زمان بە ڕونی دەردەکەوێت لە شوێنە جیاوازەکانیان. کاتێکیش پرسیاری لێ ەکەن، ئەی کەواتە چۆن دەتوانن لەیەکتر بگەن، بەگاڵتەجاڕیەوە دەڵێ: بە زمانی ئاماژە. هەروەها گوتی: گەلێک بەلگەی حآشا هەڵنەگر هەیە کە لە پەڕتووکەکەمدا باسم کردون، بەڵام ناتوانم لێرە باسیان بکەم بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی پەڕتوکەکە نەسووتێنم لەسەر خوێنەر پێش بڵآوبونەوەی بەڵام وەکو نمونە یەک دانە بەڵگەتان ئەدەمێ کە گومان هەڵناگرێت ئەوەیە (کوردان نەوەی کەیخوسرەون و ئەمیش کەسایەتیەکی فارسە) لەم بۆچونەشدا مێژوونوسی گەورە توێنبی کە بە باوکی مێژوو ناس دەکرێت، هاوڕایە لەگەڵ من. تەنانەت جلوبەرگیان کە پێێ دەڵێن جلی نەتەوەیی، ئەوا لەراستیدا دزراوە، ئەوان جلی شامی دەپۆشن کە تا ئەمڕۆش جوتیاری شامی لە سوریاو لوبنان و فەلەستین دەیپۆشن. هەروەها شتێکی فەرمی نیە بەناوی هەڵپەڕکێی کوردی، بەڵکو ئەوەی وان، لەبنەڕەتدا هەڵەڕکێی فەلەستینیە...
شتێک نیە بە ناوی خاکی کوردستان، ئەم ناوچەیە تایبەتە بە دەوڵەتی ئاشوری، واتا خاکی ئاشور و پایتەختیان نەینەوا، ئەو ئەنەتەوانەی لەوێدا دەژین بریتین لە تێکەلەی مرۆڤی ناهارمۆنی، هەندێکیان ڕەچەڵکەیان پچڕاوە، هەندێکی دیکەیان عەرەبی تەواون، بەشێکیان مەسیحین هیچ پەیوەندیان بە کورد ناوەوە نیە و بەشێکی دیکەشیان پاشماوەی جوون کە (نەبوخەد نوسسەر) لە پرۆسەی بەناونگە مێژووییەکەی بەکۆیلەکردنی جووەکان کۆیلەی کربوون و بەشی دیکەیان لە قەفقاسەوە خزیونەتە ناوچەکەو نیشتەجێی بون جگە لە شەرکەسان... کوردان دڵنیان لەوەی نکۆڵی لە فارسبونی خۆیان دەکەن، لەراستیدا نکۆڵی لە زۆر بەشی ناسنامەی ڕەسەنی خۆیان دەکەن، ئەم کارە ناچاری کردوون کە قەرەبوی بکەنەوە بۆیە دەستپێشخەریان کردوە لەوەی پارچە ونبوەکانیان لەنەتەوەکانی دیکەوە وەرگرن، یان ڕاستی وایە دزیان کردوە لەنەتەوەکانی دراوسێیان کە لە هەندێک تایبەتمەندی هاوبەشیانن وەکو سروشت و جەگرافیا و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، بۆیە وڵآتانی شام لە هەمویان نزیکتر بونە بۆیان و جلوبەرگ و هەڵپەڕکێێان وەرگرتوە بەمەبەستی ئەوەی ببێت بە توخمی نوێ لەم ناسنامە دروستکراوەیان.
(تێبینی: ئەم بابەتەم وەکو خۆی لە عەرەبیەوە وەرگێڕاوەو زۆر گەڕام ئەو سەمینارەی باسی دەکات بە ئینگلیزی بدۆزمەوە، هیچم لەبارەیەوە دەستنەکەوت، وەکو دەیبینن، هەروەها نوسەری ڕاپۆرتەکە تەنانەت ئاماژەی بە ناونیشانی پەڕتووکی ناوبراو نادات کە گوایە نوسەرەکەی بەشێک لە ناوەڕۆکەکەی باس دەکات و بەشەکەی دیکە هەڵدەگرێت بۆ خوێنەر بێ ئەوەی ئاماژە بەناونیشان بدات. ئەڤین)
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: #ئەڤین ئیبراهیم فەتاح#، تایبەت بە #کوردیپێدیا#