رووداو - بەختیار قادر - سۆران
رۆژی 03-07-2017 #ڕۆژین سەفەر#، تەمەن 16 ساڵ لە ماڵەکەی خۆیاندا لە سۆران بە چوار چەقۆ کوژرا. پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و دەڵێت، بکوژ دەربازی نابێت.
رۆژین سەفەر بەتەنیا لە ماڵەوە بووە، چونکە وەک سەعدی شەهاب، خاڵی دەڵێت، ئەوان سەرقاڵی هێنانەوەی تەرمی نەنکیان بوونە و ڕۆژین و منداڵێکی سێ ساڵان بە تەنیا لە ماڵەوە بوونە.
رۆژین قوتابی پۆلی نۆی بنەڕەتی بووە و تاقیکردنەوەی هەبووە، بۆیە لە ماڵەوە ماوەتەوە.
دوای ڕووداوەکە بەمەبەستی پشکنین و لێکۆڵینەوە، تەرمی ڕۆژین ڕەوانەی پزیشکی دادی #هەولێر# کراوە. پەیمانگەی پزیشکی دادی هەولێر بە ڕووداوی ڕاگەیاند، هێشتا ئەنجامی پشکنینەکانی کوشتنی ڕۆژین دەرنەچووە.
#زیبا مەلا عەبدوڵڵا#، نەقیبی پۆلیس دەڵێت بەدواداچوونەکەمان وردە، دەگەڕێین بۆ هەرشتێک کە بەڵگەیەکمان بەهۆیەوە دەستبکەوێت، بۆ نموونە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی، یان شوێن پێ-ی تۆمەتبار و شوێنی تاوانەکه.
کەیسی ڕۆژین لە بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی ئافرەتانه. ئەوان دوای پشکنین و وردەکاری، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان کردووەتەوە و دەڵێن، بکەری تاوانەکە لە دەستیان دەربازی نابێت.
#شێروان خالید#، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تووندوتیژی دژی ئافرەتان لە سۆران بە ڕووداوی گوت تاوەکو ئێستا بکەرانی تاوانەکە نادیارن، بەڵام بۆ پەشتبەستن بە ئاشکراکردنی بکەری تاوانەکە ئێمە دیمەنی چەند کامێرایەکی چاودێری و هاتووچۆی ئه و شەوەمان دەستکەوتووە و بکوژەکە دەدۆزینەوە.
بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ئاماری خۆسوتاندن و کوشتنی ئافرەتان لە سۆران لە هەڵکشاندایه؛ بەجۆرێک ساڵی ڕابردوو 15 حاڵەت بووە، بەڵام لە شەش مانگی ئەمساڵدا 25 حاڵەتی کوشتن و سووتانی ئافرەتان تۆمار کراون.
05-07-2017