دواڕۆژ
بەرپرسێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتوودا لە واشنتۆن کۆنفراسێکی گرنگ بۆ بنیاتنانەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکانی ژێر دەستی #داعش# بەڕێوەدەچێت دەشڵێت، وەزارەتی پلاندانان بیناتنانەوەی ئه و ناوچانەی بە 50 ملیار دۆلار خەمڵاندوە.
مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕێورەسمی کردنەوەی بردی خازر کە ڕۆژی چوارشەممە 5ی تەمموز بەرێوەچوو ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لە واشنتۆن کۆنفراسێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکانی ژێر دەستی داعش بەرێوەدەچێت و بانکی نێودەوڵەتی و نوێنەرانی هاوپەیمانی دژی داعش بەشداری دەکەن و عێراق هەموو پێداویستەکان بۆ بنیاتنانەوەی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکان پێشکەش دەکات.
وتیشی، وەزارەتی پلاندانان خەرجی ناوچە ئازادکراوەکانی بە 50 ملیار دۆلار خەمڵاندووە، پێشتریش بە 100 ملیار مەزەندەکرابوو.
عەلاق ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەئێستادا دابینکردنی ئاو و کارەبا بۆ ئه و ناوچانە لە پێشەوەی کارەکانیانە.
06-07-2017