بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی #سلێمانی# ئاماری شەش مانگی یەکەمی کاروچالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانی لە ساڵی 2017 ئاشکرا دەکات، کە تێیدا ئاماری ڕووداوەکان و گیان لەدەستدان و برینداربوون بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، هاوکات تۆماری ئۆتۆمبێل و پێدانی موڵەت دەخاتەڕوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 540 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە، بەهۆیەوە 1475 هاووڵاتی برینداربوونە و 92 هاووڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت زۆرینەی ئەوانەی لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە، سەرنشین بوونە، لەو ژمارەیە 47 هاووڵاتی سەرنشین بوونە، 36 هاووڵاتی پیادە بوونە و 9 هاووڵاتی شوفێر بوونە، زۆرترینیشیان لە ڕێگاوبانەکانی دەرەوە بووە، لەو 92 هاووڵاتییەی گیانیان لەدەستداوە 66 هاووڵاتی لە ڕێگاوبانەکانی دەرەوە گیانیان لە دەستداوە.
هاتووچۆی سلێمانی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکانی هاتووچۆ بە پلەی یەکەم بۆ تیژڕەوی شوفێر و پابەند نەبوون بە خێرایی دیاریکراو دەگەڕێنێتەوە و ئاماژە بەوە دەدات لە کۆی 540 ڕووداو 214 ڕووداو بەهۆی تیژڕەویی بووە.
سەبارەت بە تۆماری یەکەمجاری ئۆتۆمبێل لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، هاتووچۆی سلێمانی، ئاشکرای دەکات 10 هەزار و 633 ئۆتۆمبێلی تایبەت، گشتی، بارهەڵگر، کشتوکاڵی و بیناسازی لە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە، کۆی گشتی ئەوانەشی تاوەکو ئێستا تۆمارکراون دەگاتە 469 هەزار و 286 ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرەکانیانەوە.
کۆی مۆڵەتی شۆفێری کە لەو ماوەیدا بە هاووڵاتیان داوە، واتە لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2017، نۆ هەزار 514 مۆڵەت بووە، بە گشتیش 572 هەزارو 17 مۆڵەتی جۆراوجۆر بە هاووڵاتیان دراوە.
هاتووچۆی سلێمانی، ئاماژە بەوە دەدات 42 هەزار و 347 سەرپێچی تۆمارکراوە، 120 هەزار و 843 ڕێکاری یاسایی دەرحەق بە شۆفێری سەرپێچیکار لە ڕێگەی ئامێری PDI تۆمارکراوە، کۆی گشتی سەرپێچییەکانیش دەکاتە 163 هەزار و 190 سەرپێچی.
هاتووچۆی سلێمانی: لە شەش مانگدا 540 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە لەلایەن گۆڤەند مستەفا 3 کاژێر لەمەو بەر هەزار و 475 هاووڵاتی برینداربوونە و 92 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە ڕووداو - سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی ئاماری شەش مانگی یەکەمی کاروچالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانی لە ساڵی 2017 ئاشکرا دەکات، کە تێیدا ئاماری ڕووداوەکان و گیان لەدەستدان و برینداربوون بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، هاوکات تۆماری ئۆتۆمبێل و پێدانی موڵەت دەخاتەڕوو. بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 540 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە، بەهۆیەوە 1475 هاووڵاتی برینداربوونە و 92 هاووڵاتیش گیانیان لەدەستداوە. هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت زۆرینەی ئەوانەی لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە، سەرنشین بوونە، لەو ژمارەیە 47 هاووڵاتی سەرنشین بوونە، 36 هاووڵاتی پیادە بوونە و 9 هاووڵاتی شوفێر بوونە، زۆرترینیشیان لە ڕێگاوبانەکانی دەرەوە بووە، لەو 92 هاووڵاتییەی گیانیان لەدەستداوە 66 هاووڵاتی لە ڕێگاوبانەکانی دەرەوە گیانیان لە دەستداوە. هاتووچۆی سلێمانی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکانی هاتووچۆ بە پلەی یەکەم بۆ تیژڕەوی شوفێر و پابەند نەبوون بە خێرایی دیاریکراو دەگەڕێنێتەوە و ئاماژە بەوە دەدات لە کۆی 540 ڕووداو 214 ڕووداو بەهۆی تیژڕەویی بووە. سەبارەت بە تۆماری یەکەمجاری ئۆتۆمبێل لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، هاتووچۆی سلێمانی، ئاشکرای دەکات 10 هەزار و 633 ئۆتۆمبێلی تایبەت، گشتی، بارهەڵگر، کشتوکاڵی و بیناسازی لە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە، کۆی گشتی ئەوانەشی تاوەکو ئێستا تۆمارکراون دەگاتە 469 هەزار و 286 ئۆتۆمبێل بە هەموو جۆرەکانیانەوە. کۆی مۆڵەتی شۆفێری کە لەو ماوەیدا بە هاووڵاتیان داوە، واتە لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2017، نۆ هەزار 514 مۆڵەت بووە، بە گشتیش 572 هەزارو 17 مۆڵەتی جۆراوجۆر بە هاووڵاتیان دراوە. هاتووچۆی سلێمانی، ئاماژە بەوە دەدات 42 هەزار و 347 سەرپێچی تۆمارکراوە، 120 هەزار و 843 ڕێکاری یاسایی دەرحەق بە شۆفێری سەرپێچیکار لە ڕێگەی ئامێری PDI تۆمارکراوە، کۆی گشتی سەرپێچییەکانیش دەکاتە 163 هەزار و 190 سەرپێچی.
06-07-2017