ماڵپەری (میسر ئەلیەوم) ڕاپۆرتێکی مەیدانی لەسەر کچە هەڵهاتوویەکی ئێزدی دەستی داعش بڵاوکردووەتەوە کە باس لەوە چەرمەسەری و ناڕەحەتیانە دەکات کە دوچاری بووەتەوە لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا.
لەو ڕاپۆرتە مەیدانیەدا، ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوە کردووە هەرچەندە خانمەکە وتویەتی من دەمەوێت چیرۆکی ناڕەحەتیەکانم هەموو جیهان بیبیستێت بەڵام ناوەکەی وەک نهێنی پارێزراوە.
ئەو خانەمە لەسەرەتادا باسی لەوە کردووە کە چۆن پاش داگیرکردنی ناوچەی شنگال لە لایەن داعشەوە دەستگیر کراون و کچان و ژنان لە پیاوان جیاکراونەتەو و براون بۆ موسڵ و ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەستی داعش بوون.
ئەو خانمە 17 ساڵە بەردەوام دەبێت لەسەر چیرۆکەی و دەڵێت لە دوایدا لەگەڵ داعشێکدا بە ناوی ئەبو موسا جارێکی دیکە لەگەڵ 5 کچی دیکەدا گوازراونەتەوە بۆ شنگال بۆ ئەوەی بدرێن بە 6 ئەندامی داعش.
لەوێ ئەم خانمە دەدرێت بە پیاوێک بە ناوی ئەبو حەوزەیفە و لە ماڵێکدا دایناوە کە دەستی بەسەرداگرتبوو، پێی وتووە دەیەوێت بیخوازێت، بەڵام ئەم پێی وتووە ڕازی نیە، بەڵام داعشەکە پێی وتووە فەرزە لەسەرت شووم پێبکەیت.
بۆیە خانمەکە دەڵێت : لێی پاڕامەوە 3 ڕۆژم بداتێ تاوەکو لە خانەوادەکەم دڵنیاببەوە و شتێکیان دەربارە بزانم، بەڵام ئەو بردمی و دەستدرێژی سێکسی کردە سەرم، بەردەوام قورئانی دەخوێند، واشی لێدەکردم فێرببم چۆن بیخوێنمەوە، ماوەی چوار مانگ لەگەڵی بووم، بەبەردەوامی دەسەتدرێژی سێکسی دەرکردەسەرم، هەموو مانگێک دەیبردم بۆ لای پزیشکی خۆیان بۆ ئەوەی دڵنیابێتەوە دووگیانم یان نا
دوای چوارمانگ پزیشک پێی وت کە کچە ئێزدیەکە دووگیانە، بەڵام بە وتەکانی خۆی، خانمەکە دەرمانی گیایی بەکارهێناوە بەبێ ئاگایی داعشەکە بۆ ئەوەی منداڵەکەی لەباربچێت و پاشان لە کۆتاییدا بە سەرکەوتوو لەباری چووە، پاش ئەوەی داعشەکەش بردوویەتی بۆ لای پزیشک بۆ ئەوەی دڵنیابێتەوە لە دۆخی کۆرپەلەکە، پزیشکەکە پێی وتووە کە ژنەکە منداڵەکەی لەبارچووە ئەبوحوزەیفە چووە حاڵەتێکی شێتیە و توڕەییەوە و هاواریکرد بەسەرمدا و لێیدام لێیپرسیم: بۆچی منداڵەکەمت لەباربرد؟وەڵامم دایەوە بەوەی کە نامەوێت منداڵم لە داعش ببێت.
لەوێشەوە ئەبو حەوزەیفە بڕیاری توڵەسەندنەوەی لە کچەکەدا و پێیوتووە کە ئەگەر منداڵی لێی ببوایە دەیخواست بەڵام مادەم ئەم کارەی کردووە، ئەوا لە بازاڕ دەیفڕۆشێت و کچێکی مسوڵمان دەهێنێت.
بەڵام دەڵێت پاش ئەوەی کە ئەبوحوزەیفە بۆ ئەنجامدانی کاری خۆیان چووەتە موسڵ و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماوەتەوە، خۆی و کچە دیلکراوێکی دیکە بە ناوی مەنال بڕیاری هەڵهاتنیان داوە، سێ کەس پاسەوانی ماڵەکە بوون، وەک خۆیان باسی لێدەکەن بە دزیەوە توانیویانە لە 11 شەودا هەڵبێنن و تەنها شتێکیش پێیانبووە بتڵێک ئاو بووە.
کچەکە دەڵێت : هیچمان نەدەوت، دەبوو بمرین یاخود بگەینەوە بۆ لای خانەوادەکانمان، لە ناو شاخەکانیشدا زۆر ساردبوو.
پاش 8 کاتژمێر بە بە پێی پەتی ڕۆشتن و بەبێ ڕێبەر تەنها بە تەلەفون لەگەڵ ئامۆزایەکی خۆی بە ناو شاخەکانی شەنگالدا توانیویانە بۆ کاتژێر 7ی بەیانی دواتر بگەنە ئەو خاڵەی کە ئامۆزاکەییان بینیوەتەوە و لەوێش ئەو کچە لەگەڵ هاوڕێکەی لە لایەن ئامۆزاکەیەوە براون بۆ دهۆک.
و: محەمەد نەجمەدین
سەرچاوە : میسر یەوم
07-07-2017