دەسماڵ سپی، سابوون بە قەرز.
بەکەسێکی پۆشتە و پەرداخ و جل و بەرگ ڕێک و خاوێن دەوترێت کە خودا پێداو نەبێت و هەژار بێت و ڕزق و ڕۆژووی ڕۆژێک لەدار بێت و ڕۆژێکيش لەخوار بێت و نانی بەدۆی ڕانەگات کەچی بەردەوام جل و بەرگ و دەسماڵەکەی خاوێن و پاک بێت و بەپارەی خەڵکی بەدەستی کەوتبێت.[1]