سیناریۆ و دەرهێنان:
سەردار خەلیلسەردار خەلیل
ماوەی فیلم: 82 خولەک
لۆکەیشن: باشوری کوردستان
وێنەگرتن: نیکۆلاس شرۆیدەر
مۆنتاژ: هایدای سەفیاری
دیزاینی دەنگ: بەهروز شەهامت
مۆسیقا:
کارزان محەمەدکارزان محەمەد
رەنگ و DCP: ستودیو بەدیی
دۆلپی وسراوند: ستۆدیۆ بەهمەن
بەڕێوەبەری بەرهەم:
شیروان عیزەتشیروان عیزەت
بەرهەمی: بەڕێوەبەرایەتی سینەمای سلێمانی (2014بۆ 2015)
نواندن:
عومەر دڵپاکعومەر دڵپاک،
زاهیر عەلیزاهیر عەلی،
نزار سەلامینزار سەلامی،
ژیان ئیبراهیمژیان ئیبراهیم،
کاوە قادرکاوە قادر،
عەبدولڕەزاق محەمەدعەبدولڕەزاق محەمەد، سۆلین دڵپاک،
جەزا محەمەدجەزا محەمەد،
سەربەست ئەحمەدسەربەست ئەحمەد،
ئیبراهیم کاشیئیبراهیم کاشی،
کەمال عەلیکەمال عەلی، بەهمەن حاجی.
چیرۆکی فیلمەکە لە ڕووداوێکی ڕاستەقینەوە وەرگیراوە و باس لەکۆتایی جەنگ و تێکشکاندنی هێزەکان دەکات، لەنێوان کورد و عەرەب لەساڵی 1991، ئه و جەنگەی کە بەدرێژایی مێژوی کورد و عەرەب بەزۆر بەسەریدا ئەسەپێنرێت بەهۆی سیاسەتی هەڵە و سیاسەتی زلهێزەکانەوە.
فیلمەکە ئەیەوێت ئەوە دەرخات کە نەتەوەی کورد و عەرەب ئەتوانن پێکەوە بژین بەئاشتی و دور لەجەنگ، بەجیاوازیی ئاینەکانەوە، ئاینی مەسیحی و ئاینی ئیسلام.
هەروەها فیلمەکە بەجۆرێک باس لەپێشمەرگە دەکات وەک هێزێکی ئاشتیخواز.
فیلمەکە لەچەند فێستیڤاڵێکی سینەمایی لەئیتاڵیا و کەنەدا و مەدرید و ئیسپانیا و ئەمریکا و لەناوخۆی کوردستان بەشداری کردوە و چەندین خەڵاتی فێستیڤاڵە سینەماییە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی بەدەستهێناوە.
هەروەها لەسەر داوای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق نمایشکرا و ڕێزلێنانی تایبەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پێبەخشراوە و یەکەم فیلمی کوردییە کە لەناو ئەنجومەنی نوێنەران نمایش بکرێت.