لە #سلێمانی# لە دایکبووە. لەساڵی 1985ەوە دەستی بەکاری هونەری فیلمسازیی کردوە و لەئەکادیمیای هونەرەجوانەکان لەسوریا خولی سیناریۆ و دەرهێنانی تەواو کردووە.
لە چەند کارێکی درامای تەلەفزیۆنیدا وەک یاریدەدەری دەرهێنەر و ئەکتەر، لەچەندین کورتەفیلم و فیلمی بڵند وەک یاریدەدەر و دەرهێنەر و ئەکتەر بەشداری کردووە.
سێ کورتە فیلمی بەناوەکانی (#خەون و یاری#، #تابلۆیەک#، ئەفسەرەکە ماوە) دەرهێناوە و فیلمی (#سەمای ئەسپەکان#) یەکەمین فیلمی بڵندی ئەوە.