کۆمپانیای ماس کە خاوەنی گەورەتری کارگەی چیمەنتۆ لە عێراق و سێ وێستگەی کارەبای زەبەلاحە لە شارەکانی #هەولێر# و #سلێمانی# و #دهۆک#، هەروەها خاوەنی گەورەترین کارگەی توانەوەی ئاسنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
سەرەڕای بوونی ئەو سەرماییە خەڵییەی کۆمپانیاکە.
هێشتا خەریکی بەتاڵانبردنی سامانی گشتییە لە کەرتی کارەبای نشتیمانیدا.
حوکمەتی هەرێمی کوردستان بڕی یەک کیلۆ وات کارەبا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بە 28 سەنت لە کۆمپانیای ماس دەکڕێتەوە. لە کاتێکدا هەمان بڕی کارەبا تەنها بە 7 سەنت لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکڕێتەوە کە دوژمنی کوردە، بەڵام کۆمپانیاکە بە چوارقاتی ئەم نرخە کارەباکەی دەفرۆشێتەوە بە حوکمەت. هەرچەندە کارەباکە هی حوکمەت خۆیەتی واتە ڕۆنی خۆی دەداتەوە لە سمێڵی خۆی و چوارقاتیش پارەی لێ وەردەگرێت.
ئەو گاز تۆڕبینانەی کە کۆمپانیای ماس سەرپەرشتی دەکات، توانای بەرهەمهێنانی 120 مێگاوات کارەبایان هەیە لە هەر سەعاتێکدا، ئەمە بە شێوەیەکی گشتی، بەڵام ئەگەر کەشوهەوا ساردبێت جاری وا هەیە گاز تۆڕبینەکان توانای بەرهەم هێنانی 132 مێگاوات کارەبایان هەیە لە سەعاتێکدا. چونکە بە دابەزینی پلەی گەرما، هەوا چڕدەبێتەوە و لە هەمان قەبارەی دیاریکراو لە هەوادا، بڕێکی زیاتر ئۆکسجین کۆ دەبێتەوە. بەمەش سوتەمەنییەکە باشتر دەسوتێت و بڕێکی زیاتر کارەبا بەرهەم دێت.
ئەگەر بەلایەنی کەمیشەوە حسابی بکەین گاز تۆڕباینەکان، بڕی 120 مێگا وات کارەبا بەرهەم دێنن.
وە هەر مێگاواتێکیش یەکسانە بە 1000 کیلۆ وات
واتە بڕی 120000 کیلۆ وات لە هەر سەعاتێکدا بەرهەم دێنن.
حوکمەتی هەرێمی کوردستان بڕی یەک کیلۆ وات کارەبا بۆ ماوەی یەک سەعات بە 28 سەنت لە کۆمپانیای ماس دەکڕێتەوە.
واتە:
پارەی کڕینی کارەبا بۆ یەک سەعات= 28 سەنت X 120000 کیلۆ وات
= 3360000 سەنت
= 33600 دۆلار لە یەک کاتژمێردا
پارەی کڕینی کارەبا بۆ ڕۆژ و شەوێکی تەواو = 33600 دۆلار X 24 کاتژمێر
= 806400 دۆلار
= 80،64 دەفتەر دۆلار
واتە هەشتا دەفتەر و 64 وەرەقە
ماس بەمەشەوە ناوەستێت و سیگنەڵەکانی یەکەکانی بەرهەم هێنانی کارەبا، فۆڕس دەکات و یەکەیەک دەکوژێنێتە و لەلای حوکمەت وا دەردەکەوێت کە ئەو گازتۆڕباینە بەیس لۆد ئیش دەکات چونکە سیگنەڵەکەی فۆڕسکراوە. بڕی 80 دەفتەر و 64 وەرەقەی بۆ حساب دەبێت.
تێبینی: گاز تۆڕباینەکان هی حوکمەتی هەرێمی کوردستانە و زەویی وێستگەکەکانیش هەر هی حوکمەتن و حوکمەت خۆشی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا دابین دەکات. واتە کۆمپانیای ماس تەنها وێستگەکان بەڕێوە دەبات، تەنها بۆ زانیاریتان کۆمپانیای ماس کە بە ئەصڵ هی کوڕەکانی صەدام حسێنی سەرۆکی کۆماری عێراق بووە بەڵام لە دوای کوشتنی کوڕەکانی صەدام حسێن، کۆمپانیاکە بۆ ڕەعدی کچی صەدام حسێن بەجێماوە و لە وڵاتی ئەردەنەوە کۆمپانیاکە بەڕێوە دەبات لە ڕێگای تاجرێکی تاڵانچی بەعثییەوە کە ئەحمەد ئیسماعیلە و یەکێکە لە دەوڵەمەندترین کەسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
رەوەز جەلال ئەمین