لە دوایین ڕۆژەکانی کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراقدا دوابەدوایی بۆمبارانی کیمیایی #هەڵەبجە# و #سەردەشت# لە لای حکومەتی بەعسی ئێراق و ئاژاوەێری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمجاڕەیان لە بەرەبەیانی 31ی پوشپەڕی 1367ی هەتاوی چەند فڕۆکەێیک بۆردمانی شاخ و دۆڵ و گوندی” زەردە “یان کرد.
لە ئەنجامی ئەو کیمیابارانەدا کانیاوی ئاوی خواردنەوەی گوندەکە دەکەوێتە بەر ڕۆکتی ژەهراوی.
تەوژمی بای بەقەوەتی ئەو ڕۆژە بوەهۆیی ئەوەی لەو کاتەدا و کوتوپڕ کەس نەبێتە قوربانی و خەڵکیش بێ ئاگا لەوەی ئەو بۆمبانە کیمیایی بوون و سەرچاوەی ئاوەکەی ژەهراوی کردوە، لەدوای خواردنەوەی ئاوەکە کەم کەم دەرکەوتەی کارەساتەکە ئاشکرا دەبێت، بەڵام تازە هیچ نەدەکرا و یەک بە یەک مرۆڤ و پەلەوەر و ئاژەڵەکان دەمردن یان بینایییان لە دەست دەداا.
ئەو بۆردمانانە هەر بە گوندی” زەردە” سەربە شارستانی سەرپێڵ زەهاو تەواو نەبوو بەڵکو هەر ئەو ڕۆژە گوندی “باباجانی” سەربە شارستانی داڵاهۆ و گوندەکانی “نساردێرە” و “شامار ” سەربە شەرستانی گیلان غەرب بۆردمانی شیمیایی کران بەڵام لێکەوتەکانی وەک گوندی زەردە نەبوون.
پێویستە ئەوەش بگوترێت ئەو ڕۆژانە هاوکات بوو لە گەڵ هێرشی گروپێکی نەیاری کۆماری ئیسلامی بۆسەر ناوچەی کرماشان و ئیلام کە بە مێرساد ناوی دەرکرد.
هەرئەوەش بوە هۆی ئەوەی کەس نەیزانی و نە ئێران و نە عێراقیش لە تاوانەدا نەچونە ژێر پرسیار کە ئاخۆ کۆماری ئیسلامی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەوهێرشە بەربڵاوە بۆردمانی کیمیایی کرد یان حکومەت بەعس و ئەرتەشی ئێراق بۆ پاڵپشتی نەیارانی ئێران کارئاسانی بۆ ئەو گروپە نەیارەی ئێران کردوە.
جێگای باسە بۆ ئەوەی ڕاستی ڕووداوەکە ئاشکرا نەبێت کاولکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرجەستە نەکرێتەوە قەت داوا نەکرا و ئیزن نەدرا لایەن و ڕێکخراوە بێلایەنەکانی مافی مرۆڤ و نێونەتەوەیی لێکوڵینەوەی ورد و باوەڕ پێکراو بۆ ڕای گشتی و جیهانی ئاشکرا بکەن و ئەو جنوساید و قڕکردنەی گوندی “زەردە”ش وەک کیمیابارانەکەی سەردەشت پەردەپۆش کرا و ئیستاش قوربانیانی ئەو کارەساتە بەو دەردە دەناڵێنن و قەرەبوێیک بۆ خەڵکە بێتاوانانە نەکراوە تەوە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
20-07-2017