تەشی ڕێس تەشی ڕێس بێت بەکلکی کەرێ دەيرێسێت
ئەم پەندە بۆ ئەوە بەکاردێت ئەگەر مرۆڤ مەيلی هەر کارێکی هەبێت بەهەر هۆو پێناوێک بێت جێ بەجێی دەکات، ئەگەر لە دەشت ودەر-يش بێت لەجياتی سنگی بەر هەيوان بەکلکی کەرەکەی کارەکەی بەجێ دەهێنێت و هيچ پڕوبيانويەک بۆ جێ بەجێ نەکردنی کارەکەی ناهێنێتەوە.