دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 66 ژن کوژراون و خۆیان کوشتووەو 64 کرێکاری هەرێم و بیانی گیانیان لەدەستداوە ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتێک کە دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بڵاویکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی تەمووز زیا پتروس سلێوا، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێری پایتەخت ناوەڕۆکی ڕاپۆرتی دەستەکەی بۆ ساڵی 2016 بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندیاسا لە هەرێمی کوردستان وەک پێویست جێبەجێ نەکراوەو ڕەوشی مافەکانی مرۆڤیش بە بەراورد بە 2015، بەرەو خراپتر چووەو هۆکارەکەشی نەبوونی یاسا نیە بەڵکوو جێبەجێنەکردنی یاسایە و تێکەڵاوی دەسەڵاتەکانی دادوەرییە.
وتیشیرەوشی منداڵ و ئافرەتان زۆرخراپەو لە قەیران و جەنگدا ئافرەتان و منداڵان قوربانی سەرەکین و لەماوەی 10 مانگی یەکەمی ساڵی 2016 دا 66 ژن خۆیان کوشتوەو کوژراون و 64 کرێکاری بیانی و خۆماڵی لەکاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە لەرووی تەندروستیەوە زیاتر لە پێنج هەزار نەخۆشی دەرونی پێویستیان بەنەخۆشخانەی دەرونی هەیەو 2900 منداڵ نەخۆشی ئۆتیزمیان هەیە تەنها سێ سەنتەر هەیە بۆ چارەسەرکردنیان و 10418 نەخۆشی سالاسیما هەیە و کەمتەرخەمی لە چارەسەرکردنیان هەیە.
25-07-2017