#خورما زۆر و بەغا دوور# يان خورماش لە بەغدا زۆرە
ئەم پەندە کورديە زۆر بەکاردەهێنرێت بۆ شتێک کە دەستت نەيگاتێ، يان له و شوێنەی کە تۆی لێ يە وەچنگ نەکەوێ با هەر لەشوێنێکيتر فرە بێت و هەرزان بێت، واتە زۆر بوونی شتێ لە شوێنێکی دوور يان لەناوچەيەک بەهيچ کلۆجێ سودێکی بۆ تۆ نی يە کە له و کاتەی پێويستتە بەدەست نەکەوێت چۆن شاعير فەرمويەتی:
کە من نەخلی باغی مرادم بێ سەمەر بێ
بە من چی باغی عالەم چوملە بەربێ[1]