وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێژەی هەناردەی نەوتی بۆ مانگی حوزەیران ئاشکرادەکات کە لەڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)وە فرۆشراوە و بڕەکەی نزیکەی 98 ملیۆن بەرمیل و بەهاکەی زیاتر لە 4 ملیار دۆلار بووە.
عاسم جیهاد، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ دواڕۆژ هاتووە دەڵێت، لە مانگی حوزەیراندا بڕی هەناردەی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوور، زیاتر لە 97 ملیۆن و 500 هەزار بەمیل بوە و، بەهاکەی 4 ملیار و 117 ملیۆن دۆلار بوە، کۆی هەناردەی نەوتی کەرکووکیش 700 هەزار بەرمیل، بە بەهای 27 ملیۆن دۆلار بوە.
جیهاد ڕوونیشیکردەوە، نرخی بەرمیلێک نەوت بە تێکڕایی بە (42،20) دۆلار فرۆشراوە،
ئه و نەوتەی هەناردەشکراوە لەلایەن 36 کۆمپانیای جۆراوجۆرەوە، لە هەریەک لە بەندەرەکانی بەسرە و خۆر عەمییە و کەنداوی عەرەبی و بەندەری جەیهانی تورکی لەسەر دەریای ناوەڕاست بارکراوە.
لە مانگی ئایاریشدا عێراق، 101 ملیۆن و 134هەزار و 586 بەرمیل هەناردە کردوە، بەهاکەشی 4 ملیار و 663 ملیۆن دۆلار بوە.
27-07-2017