بەپێ ڕاپۆرتە سەربازییەکانی وەزارەتی بەرگری عێراق، تەواوی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی #موسڵ#، بە سەرجەم قۆناغەکانییەوە (268) ڕۆژی خایاندووە و، هاوپەیمانی نێدەوڵەتیش ئاشکرای دەکات، بۆ پاڵپشتی هێزە زەمینیەکانی عێراق، لە کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکە (20)هەزار، مووشەکیان،ئاراستەی مۆڵگە و توانا لۆجستییەکانی تیرۆریستانی #داعش# کردووە.
وەزارەتی بەرگری عێراق لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردۆتەوە ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵ، بە سەرجەم قۆناغەکانییەوە (268) ڕۆژی خایاندووەو لەو پرۆسیەشدا زیاتر لە (60) هەزار لە هێزکانی پێشمەرگە و سوپا و هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی و دەزگای ڕووبەڕبوونەوەی تیرۆر و حەشدی شەعبی بەشداریان تێداکردووە،راپۆرتەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە پێکدادانەکاندا، (16) هەزار و (450) تیرۆریست کوژراون و (180) کیلۆمەتر چوار گۆشەش لە داعش پاککراونەتەوە.
وەزارەتی بەرگری عێراق، ئەوەشی ڕاگەیاندووە لە دەستپێکی ئۆپراسیۆنی موسڵدا، زیاتر لە (یەک ملیۆن) مەدەنی لەوشارە ئاوارەبوون و لە 80%ی ژێرخانی ئابوری شارەکەش زیانی گەورەی بەرکەتووە و داڕوخاوە، هاوکات فەرماندەیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشیش لە عێراق، ئاشکرای کردووە بۆ پاڵپشتی هێزە زەمینیەکانی عێراق لە کۆنترۆڵکردنەوە شاری موسڵ و دەوروبەریدا، زیاتر لە (20) هەزار مووشەکیان ئاراستەی مۆڵگە و توانا لۆجستییەکانی داعش کردووە و بەو هۆیەشەوە (5) هەزار چەکداری داعش کوژراون
لە تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا، حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی شاری موسڵی ڕاگەیاند و لە سەرەتای مانگی تەمووزری ئەمساڵیشدا کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی شارەکەی ئاشکراکرد.
28-07-2017