- ئێوارەی ئەمڕۆ، چەتەکانی #داعش# لە هێرشێکی پیلان بۆ داڕێژراودا، هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری #خورماتوو# و لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون و پێشمەرگەیەکیش بریندار بوو.
- کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە شاری سلێمانی.
- دام و دەزگاکانی گەرمیان هۆشداری دەدەنە بازرگان و دوکانداران، لەبەرزکردنەوەی نرخ و بڵاکردنەوەی دەنگۆی ناڕاست، بڕیاری سزادانی هەر کەسێکیشیان دەرکرد کە ئه و جۆرە کارانە بکەن.
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە سەختی بۆردومانی گوندی سەرگەلێ_یان کرد لە بناری چیای #مەتین# سەر بە شارۆچکەی #ئامێدی# لە پارێزگای دهۆک.[1]
- سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بورسا، داوای کەسوکاری #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# سەرۆکی زیندانکراوی پەکەکه و زیندانیانی تری بۆ سەردانی #ئیمراڵی# ڕەتکردەوە.[2]
- بە فەرمانی دادوەری دادگای سزا قورسەکانی ئێلیە، #بەسیمە کۆنجا# پەرلەمانتاری فراکسیۆنی #هەدەپە# لە بازنەی ئێلیە بەمەرجی دادیی دوای شەش مانگ لە دەستبەسەرکردنی، ئازادکرا.
- دوو گەنجی کوردی ئێزدی لە ناوچەی ئەلغەزالی شاری بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژران.
- لە 24 کاژێری ڕابردوودا دەیان هاونیشتمانی باشووری کوردستان لەگەڵ خەڵکی چەند وڵاتێکی دیکە هەوڵی دەربازبوونیان لە تورکیاوە بۆ یۆنان داوە، بەڵام لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکراون و ئێستا لە زینداندان.[3]
- #سەعادەت بەریجیکلی#، پەرلەمانتاری شاری ئێلیحی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، لە فڕۆکەخانەی ئێلیح دەستگبیرکرا.[4]