ناوەندی #هەڵەبجە#ی #ڕێکخراوی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان# ڕاپرسییەکی لەبارەی گشتپرسی ئەنجامداوە و نزیکەی 32%ی هاونیشتمانیان بە نەخێر دەنگیان داوە.
بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکە، کە لەنێو هەزار و 400 هاونیشتمانی هەڵەبجە ئەنجامدراوە، 56.2% بە بەڵێ لە گشتپرسیدا دەنگ دەدەن، لە بەرامبەریشدا 32.2% بە نەخێر دەنگ دەدەن، ئەوانی دیکەش هێشتا بڕیاریان نەداوە.
بەرپرسانی ڕێکخراوی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەڵێن، ئەنجامی ڕاپرسییەکە دراوەتە لایەنە سیاسییەکان، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بۆ ئەوەی تاوتوێی ئەوە بکەن کە بۆچی بەشێک لە خەڵک بە نەخێر دەنگ دەدات.
جگە لەو قەیرانانەی لە هەرێمی کوردستان هەن، هەڵەبجە کێشەی پێکنەهێنانی هەیکەلی ئیداری پارێزگاکەی هەیە.
گەنجێکی دانیشتووی هەڵەبجە دەڵێت، لایەنە سیاسییەکان دۆخێکی خراپیان بۆ خەڵک دروستکردووە، بۆیە بە نەخێر دەنگ دەدات، بەڵام ئافرەتێک کە چوار کەسی لە کیمیابارانی هەڵەبجە شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، ئەو دەڵێت، سەرباری قەیرانەکان بە بەڵێ دەنگ دەدات و لە مێژە چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەیە.
30-07-2017