کوڕی بن چارۆگەيەکوڕی بن چارۆگەيە
ئيديۆمێکە بۆ پياوێک يان کوڕێک بەکاردەهێنرێت کە قۆناغی هەرزەکاری و مناڵی بڕی بێت بەڵام هێشتا نەبوو بێت بە خاوەنی بڕيار و پەيمانی خۆی، بۆ هەموو کارێک، هەڵوێستێک، پەيمانێک، هەڵوەستەی هەيە و دوو دڵ و ڕاڕايە، يان دەگەڕێتەوە بۆ دايکی وتراویشە (
لەگەڵ دایک گەورە بووەلەگەڵ دایک گەورە بووە ) ، هەڵبەت ئەمەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە لە ژێر چارۆگەی دايکی پەروەردە بووە و تێکەڵی کۆمەڵگا و کۆر و کوبونەوە گشتيەکانی کۆمەڵگا کەم يان هەر نەبووە.
[1]