دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
وەزیری #کاروکاروباری کۆمەڵایەتی# هەرێم ڕایدەگەیەنێت، زۆربەی کرێکارانی بیانی بە قاچاخ هێنراونەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام لەمەودوا ڕێگەیان پێنادرێت و هاێنانی کرێکارانیش سنووردار دەکرێت.
محەمەد هاودیانی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ساڵانە دوانزە هەزار کرێکاری بیانی دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان، بەڵام لەمەودوا هێنانی کرێکاری بیانی بۆ هەرێم سنووردار دەکرێت.
وەزیری کار هۆکاری سنووردارکردنی هێنانی کرێکاران، بۆ زیادبوونی ڕێژەی بێکاری لە کوردستان دەگەڕێنێتەوە کە لە ئێستادا گەیشتۆتە زیاتر لە 15%، هاوکات ژمارەی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانیش کە بێکارن گەیشتوەتە زیاتر لە 67 هەزار کەس.
وتیشی بەداخەوە لە ساڵانی ڕابردوودا کرێکارانی بیانی لەڕێگەی نایاسایی و بە قاچاخ هێندراونەتە هەرێمی کوردستان و بازرگانییان پێوەکراوە، ئێمە سەرەڕای ڕێگریی له و کارە خراپانە، ڕێگە نادەین کرێکاری زیاتر بێتە هەرێم و هاوکات هاتنی کرێکارانیش لەڕێگەی کۆمپانیای ڕێگەپێدراوەوە دەبێت.
لەبارەی مەرجەکانی هێنانی کرێکاری بیانی، وەزیری کار دەڵێت دەبێت هێنانی کرێکاری بیانی بەپێی پێویستی ماڵان بێت، هەروەها دەبێت ڕێژەی 75%ی کرێکاری بیانی لە ڕەگەزی مێ بن و دەبێت مەرجەکانی تەندروستیش پەیڕه و بکەن.
01-08-2017