تڕبێ و دەم با کەوێ
ئيديۆمێکە بەکاردەهێنرێت ئەگەر هەواڵ و باسێک بتەوێت بڵاو نەبێتەوە کەچی بکەوێتە زاری کەسێکی دەم شڕەوە ئيتر بوار بۆ بڵاو نەبوونەوە نامێنێتەوە، بۆيە هەر کاتێک هەواڵێک بکەوێتە دەست يەکێکی له و شێوەيە و بتەوێ بڵاويش نەبێتەوە هيچ چار نامێنێتەوە بەدەنگ وبۆن و بەرامەشەوە دەيگوازێتەوە و پەخشانی دەکات بۆيە دەوترێت(تڕ بێ و دەم با بکەوێ).[1]