#ئێستریان ناڵ دەکرد کەر کلکی بڵند دەکرد#
دووبارە بۆ نەفامی کەر ئەو ئیدیۆمە سەر وگوێلاکی مرۆڤی گرتووەتەوە، ئەو کەسەی ئەو ئیدیۆمەی ئاڕاستە دەکرێت، دەبێت کەسێکی کاڵ فام و گێل بێت، چونکە ناڵکردنی ئێستر پەیوەندی بە ئەوەوە نییە بۆ کلکی بڵند دەکات، واتە کارێک پەیوەندی بە تۆوە نییە لە نەفامی بەسەر خۆتی دەهێنی.[1]