1- نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵ بدەن کۆمەڵکوژییەکە بە جینۆساید بناسێندرێت.
2- هەوڵی ئازادکردنی ئەو ژنانە بدرێت کە هێشتا ئازاد نەکراون.
3-تاوانبارانی جینۆسایدی #شەنگال# بدرێنە دادگا.
4-پشتیوانیی ئەنجومەنی ژنانی شەنگال و خۆبەڕێوبەرێتی شەنگال بکرێت.
5-ڕۆژی 3-8 بکرێتە ڕۆژێکی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆمەڵکوژیی ژنان و جینۆسایدی نەژادی هاوشێوەی ڕۆژە تایبەتیەکانی تر لە ئاستی جیهان چالاکی بۆ ئەنجامبدرێت.
6- دەزگای تایبەت بۆ ئەرشیفکردنی بەڵگەکان پێکبهێنرێت.
7- بودجەی تایبەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال دابین بکرێت.
03-08-2017