یەعقوب مورادی کوڕی ئەحمەد لە دایکبووی ساڵی 1984 لە گوندی #تەپەبۆر# لە ناوچەی #هەوشار#، ناوبراو لە بنەماڵەیەکی هەژار لە دایکبووە. بەهۆی دەست کورتی بنەماڵەکەی و خراپی باری بژێوی و گوزەران نەیتوانیوە درێژە بە خوێندن بدات و بەمجورە توانیویە تەنیا قوناخی سەرەتایی خوێندن تەواو بکات.
بەهۆی هەست کردن بە چەوساوەیی گەلەکەی، هەستی نیشتمانپەروەری هانی دەدا کە ببێتە پێشمەرگە بۆیە لە بەهاری ساڵی 2002 دێتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران -حدکا و هەر لەو ساڵەدا لە دەورەی 141ی سەرەتایی پێشمەرگە بەشدار دەبێ و دەورەکە بە سەرکەوتوویی تەواو دەکات. پاش تەواو بوونی دەورەکەی وەک پێشمەرگەیەکی شارەزا لە کاروباری فەننی دەدرێ بە کۆمیسیۆنی ماڵی خەدەماتی و لەوێ لە بەشی خەدەمات سازمان دەدرێ . هاوڕێ یەعقوب لە ماوەی 15 ساڵ کارکردن لە کۆمیسیۆنی ماڵی خەدەماتی 2 جار بە نووسراوە ڕێزی لێنراوە و چەندین جاریش بە شێوەی جۆراوجۆر بەهۆی ڕەوشت بەرزی و سادق بوونیەوە خەڵات کراوە و ڕێزی لێگیراوە. لەو ماویەدا لە کۆمیسیۆنی ماڵی چەندین ئەرکی ڕۆژانەی بەڕێوە بردووە کە لە هەموویاندا سەرکەوتوو بووە، ساڵی 2013 بە هۆی لێهاتوویی پلەی کادری فەننی لە کۆمیسیۆنی ماڵی خەدەماتی پێدرا.
هاوینی ساڵی2016 لە جەرەیانی خەباتی نوێی حیزبەکەماندا ناسراو بە ڕاسان 2 جار لەگەڵ پێشمەرگەکانی ناوەندی 2ی کوردستان لە مەئمورییەتەکانی هێزی پێشمەرگەدا لە ناوچە بەشداری کرد و لەوێدا ڕۆڵێکی باش و بەرچاوی گێرا.
ڕێکەوتی 14ی گەلاوێژی ئەمسال 2017 هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی حیزب و لەکاتی ڕاپەڕاندنی مەئمورییەتێکی تایبەت لە ناوچەی #پیرانشار# بە داخەوە لە شوێنێک بە ناوی سەری هەواری شێخە ڕێکەوتی #07-08-2017# دەکەونە کەمینی دوژمنی داگیرکەر و هاوڕێ لەگەڵ پێشمەرگەیەکی دیکە بە ناوی هێمن مەولان نژاد وەبەر پەلاماری ئازادیکوژان دەکەوێت و شەهید دەبێت.