سەرچاوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری #کەرکووک# ئاشکرای دەکات لەیەکێک لە بازگەکانی شارەکە، 23 کەسیان دەستگیرکردووە کە ناسنامەی ساختەیان پێبووە.
سەرچاوەیەە لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری کەرکووک بە دواڕۆژی ڕاگەیاند شەوی ڕابردوو، لەبازگەی کەرکووک - #تازە# هێزەکانیان، 23 کەسیان دەستگیرکردووە کە دوو ئۆتۆمبێلی ژمارەی بەغدایان پێبووە و ویستویانە بە ناسنامەی ساختەوە بێنە کەرکووکەوە.
وتیشی لەئێستادا ئه و دەستگیرکراوانە لەژێر لێکۆڵینەوەدان، چونکە گومان دەکرێت پەیوەندیان بە گروپە تێرۆریستییەکانەوە هەبووبێت و بۆ کاری تێکدەرانە هاتبێتنە کەرکووک.
07-08-2017