ساڵی 1968لە #هەولێر# لە دایکبووە، لە سەرەتایی تەمەنی لاویدا تێکەڵ بە دنیای گۆرانی فۆلکلۆری کوردی بووە، لە زۆربەی بۆنە نیشتمان و ئاهەنگە میللییەکانی هەولێر و بەرنامە تەلەفیزیۆنەکاندا بە وتنی حەیران و بەستەی کوردەواری بەشداری کرووە.
هونەرمەند کەسێکی قسەخۆش و کۆڕ و کۆبوونەوە ئاوەدان بووە، لە منداڵییەوە حەز و ئارەزووی بۆ گۆرانی ڕەسەنی کوردی هەبووە، بەباشی حەیرانی ئەدا کردووە بەو هۆیەشەوە نازناوی حەیرانی وەرگرتووە، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 08-08-2017 بە نەخۆشی کۆچی دواییکردووە.