ساڵی 1864لە ئاوایی #خان# لەناو هۆزی زەنگەنە لەدایکبووە، بەپێی نەریتی ئەو زەمانەلەتەمەنی شەش حەوت ساڵیدا دەنێردرێته بەرحوجرەی خوێندن لای مەلا ساڵحی بنەکە، پاش ماوەیەک باوکی لەحوجرە دەریدەکات ودەینێرێتە گوندی #ڕەمەزان شەشە# بۆ سەرپەرشتی کردنی کاروباری ئەو گوندە،هەرلەمناڵییەوە ئارەزووی شیعری دەبێ،لەگەڵ ئەوەشدا پیاوێکی کۆمەڵایەتی و نیشتمان پەروەر دەبێت و دۆستێکی زۆر نزیکی #شێخ مەحمودی حەفید# دەبێت و لەشەڕی #ئاوباریک# دا بەشداری وچالاکی هەبووە،دۆستایەتی لەگەڵ پیاوە ڕووناکبیرو زانا گەورەکان دا هەبووە، وەک شێخی نەمرو #مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس# و #مەلا جەمیلی ڕۆژبەیانی# و #جەمال بابان# و زۆری تریش دا.
فەقێ ڕەشید لە 21ی تەممووزی ساڵی 1966لەتەمەنی 102 ساڵی دا لەشاری #کەرکووک# کۆچی دوایی کردووە،لەم دواییەدا کۆمەڵێ شیعری لەلایەن کاک #عاسی# کوڕەزای شاعیر بەچاپ گەیەنراو،کاک #هەردەوێڵ کاکەیی# پێشەکی بۆ نووسیووە،ئەمیش نموونەیەکی جوانی شیعرەکانێتی.
شاهی گەیلانی، شاهی گەیلانی
یاباربەره ناز (غەوس) گەیلانی
روح جەنوور پاک،یەک تای (ڕەبان)ی
ئافریدەی سونع جەی (سلێمان) ی
نەزەر کردەی نوور بیانی بێ نەزیر
سەردار سوپای شێخ ومەلا و پیر
دارخۆش میوە،سامی سوح بێ عەیب
عالم ئەسرار دانای عیلم و غەیب
عیلم گیر فەتح،دووی دەشت مەحشەر
بەفەرمان پاک ئەمر پێغەمبەر
قووەت بەخش حاڵ، گشت تەکیەداران
پدەر ئاسا موڵک، جەمع ستاران
شاه گەیلانی،وەتۆ هەن هاوار
ستوون میللەت شار بەغداد شار
گوناه بێ شوومار،جەلام بیەن پشت
مەرام چەنی غەم، ماتەم تەهی دەشت
یاڕەب بەحورمەت (انا انزلنا)
یەمیرزا واتەن (انا فتحنا)