بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە #کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان# کاتژمێر 9ی ئەمشەو 16ی گەلاوێژی 1396ی هەتاوی کاسباکارێکی دیکەی کورد بەناونیشانی ” #محەممەد باقر قەیتوولی#” بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو خەڵکی #پاوە# ودانیشتووی سەلاسی باوەجانی بووە وهەر وەها شۆفیری ماشێنی لەجۆری وانت (بارهەڵگری بچووکی ناوشار)بووە وبەگومانی ئەوەی کەباری قاچاخی پێبووە بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەخت تەقەی لێکراوە وگیانی لەدەست داوە.
جێگەی باسە جگە لەکۆڵبەران کە بەشێوازی جیاواز جیاواز پەلاماریان دەدرێت وبوون بەقەڵغان وتاقیگەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وهەردەم لەڕێی ئەوانەوە فێری مرۆڤ کوشتن وڕاهێنانی سەربازی دەبن،تەنانەت لەناو شارەکانیشدا هەرکات گومانیان لەکەسێک یان ماشێنێک هەبێ بەبێئاگادار کردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژی دەکەن سەر ودەیکوژن کەلەزۆر حاڵەتدا دەرکەوتووە کوژراوەکە هیچ چەشنە کەلووپەلێکی قاچاخی پێ نەبووە وبکوژەکەیش هیچ لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر نەکراوە چونکوو بەئیزن ومۆڵەتی بەرپرسانی باڵای ئەو سیستەمە دژە مرۆییە لەکوردستاندا هەڵسوکەوت دەکەن وفەرمانی (آتش بە اختیار)لەلایەن خودی ڕێبەرایەتییەوە دەرچووە ولەکوردستاندا ساڵانێکە بەڕێوە دەچێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
08-08-2017