رۆژنیوز، سۆران محەمەد
بەڕێوبەرایەتی
ئەوقافئەوقافی سونی لە شاری
کەرکووککەرکووک، ڕایدەگەیەنێت، کە11 مەلا و پێش نوێژی بەڕێوبەرایەتیەکەمان لە شارەدێی
حەویجەحەویجە پەیوەندیان بە چەتەکانی
داعشداعشەوە کردووە.
ئەمڕۆ، بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی سونی، لە شاری کەرکووک کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.
حاجی ئەحمەد خەلیل مودەریس، بەڕێوبەری ئەوقافی سونی، لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، ڕاگەیاند:ئه و دەنگۆیانە، کە لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی بڵاو بۆتەوە، سەبارەت بەوەی کە چەند مەلایەکی کەرکووک، پەیوەندیان بە داعش-ەوە هەیە وەیاخود داعشن و فکری توندڕەوی بڵاو دەکەنەوە، هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە و درۆیە.
مودەریس، وتیشی:لە سەرەتای دروستبوونی داعش و نزیک بوونەوەی لە کەرکووک، چوار مامۆستای ئاینی گومانی ئەوەیان لێدەکرا، کە پەیوەندیان لەگەڵ داعش هەبێت، لە لایەن ئاسایش و هێزە ئەمنیەکانی شارەکەوە دەسگیرکراون، دواتر سێ له و مامۆستایانە ئازادکراون، بەڵام تا ئێستا مامۆستایەکەی تر ئازاد نەکراوە.
ناوبراو، ڕاشیگەیاند:لە سنووری ژێر دەسەڵاتی داعش نزیکەی 370 مزگەوت هەیە، بە تایبەت شارۆچکەی حەویجە و شارەدێکانی ڕیاز و عەباسیە و سەعدیە، لەگەڵ ئەوەشدا نزیکەی 400 مامۆستای وتارخوێن و بانگدەر هەیە، له و ژمارەیە 11 مامۆستای ئاینی پەیوەندیان بەداعشەوە کردووە، واتا بوون بە ئەندامی داعش، هەرەوەها لە 90%ی مامۆستیانی تری ئاینی لە ناوچەکە هەڵهاتوون.
ئاماژەی بەوەشکرد:بۆ ڕێگرییکردن لە فکری توندڕەوی لە ڕێگای مزگەوتەکانەوە، بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی سونە، سەرجەم وتارەکانی ڕۆژی هەینی تۆمار دەکات و دواتر لە ڕێگای لیژنەیەک لە زانایانی ئەوقافەوە چاودێریی دەکرێت، هەروەها هەر مامۆستایەکی ئاینی مینبەری مزگەوتەکان بۆ فکری توندڕەویی ئاینی بەکار بهێنێت، لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە و ڕوبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
بەڕێوبەی ئەوقافی سونی لە کەرکووک، ئەوەشی وت:لە کەمپی ئاوارەکانی کەرکووک، بە تایبەت لە کەمپی داقووق، خولێکی تایبەت بۆ منداڵان کراوەتەوە کە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی داعش بوون، بۆ ئەوەی فکری توندڕەویی لە ناو برێت، بەگشتی ئه و منداڵانەی کە بەشدارن لەخولەکە نزیکە 12 هەزار منداڵن.
ئاماژەی بەوەشکرد:لەسەرتای دروست بوونی داعش، چوار مامۆستای ئاینی بانگدەر لە شاری کەرکووک تیرۆر کراون.
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانەیەکدا، سامی زاهیر، بەرپرسی زانکۆی ئیمامی عەزەم-ی ئاینی، وتی:دوای ئەوەی چوار خوێندکارمان خوێندنیان تەواو کردووە لە زانکۆی ئیمامی عەزەم، دەرکەوتووە کە ئه و چوار خوێندکارە پەیوەندیان بە تیرۆستانی داعشەوە هەیە، بەڵام لە دوای تەواو کردنی خوێندن له و زانکۆیە پەیوەندیان بە داعشەوە کردووە، دواتر لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەسگیر کراون.
ئەوەشی وو:ئێمە لە ڕێگا بە فکری توندڕەویی نادەین لە ناو زانکۆ سیستەمی خوێندندا.
09-08-2017