هاوڵاتیانی شاری
کەرکووککەرکووک نیگەرانن لە قەرەباڵغیی زۆر و تەسکی شەقامەکانی شاری کەرکووک، کە هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکانی هاتووچۆن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی شارەکەش دەڵێت: بەڕێوبەرایەتییەکەمان بەدەست کەمیی پۆلیسی هاتووچۆوە دەناڵێنێت.
دلێر عەلی، شوفێرێکی شاری کەرکووک، بە ڕۆژنیوزی وت: لە چواڕیانی گەڕەکەکانی شاری کەرکووک، بەهۆی زۆری ئۆتۆمبێل قەرباڵەغییەکی زۆر دروست دەبێت، بەتایبەت لە گەڕەکە تازە دروستکرداوەکانی شارەکه، لەگەڵ ئەوەشدا نە پۆلیسی هاتووچۆی تێدایە، نە ترافیک.
دلێر عەلی
دلێر، وتیشی: کێشەکە لە بنەڕەتدا بۆ تەسکیی شەقامەکان دەگەڕێتەوە، بۆیە داوا دەکەین کە لە بری دانانی پۆلیسی هاتووچۆ و ترافیک بیر لە فراوانکردنی شەقامەکان بکەنەوە، چونکە تەنیا دانانی پۆلیسی ترافیک کێشەی هاوڵاتیان و شوفێران چارەسەر ناکات.
دیار تاڵب، هاوڵاتییەکی دیکەی شارەکەیە و بە دووسایدکردنی شەقامە گشتییەکان بە جارسەر دەزانێت و بە ڕۆژنیوزی وت:هاوڵاتیانی شاری کەرکووک مامەڵە کردنیان لەگەڵ پۆلیسی هاتووچۆ باش نییە، چونکە چەند جارێک پۆلیسی هاتوچۆ لێرە دانرا، بەڵام هاوڵاتیان لەگەڵی توشی شەڕ و دەماقاڵێ دەبوون، بۆیە ئەگەر زۆربەی شەقامەکانی شارەکە بکرێت بە دوو ساید کێشەی قەرەباڵەغیی لەم شارە چارەسەر دەبێت.
دیار تاڵب
لە بەرامبەردا، ڕائید
ماهر سەلمانماهر سەلمان، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی کەرکووک، بە ڕۆژنیوزی، ڕاگەیاند:کێشەی قەرەباڵەغیی و جەنجاڵی شەقەمانی شار ئێمەشی بێزار کردووە، ئێمە بەپێی ئه و توانیایە هەمانە ئاسانکاریی بۆ شوفێران دەکەین، لە زۆربەی شوێنە گشتیی و قەرەباڵەغەکان پۆلیسی هاتووچۆمان داناوە، بەڵام بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی کەرکووک بەدەست کەمیی پۆلیسی هاتووچۆوە دەناڵێنێت.
ماهر سەلمان
ناوبرا، ڕاشیگەیاند:لە ساڵی
2004 تاوەکو ئێستا، تاکە پۆلیسێکی هاتووچۆ بۆ کەرکووک دانەمەزراوە، بەگشتیی لە شاری کەرکووک و سەرجەم شارەدێ و شارۆچکەکان 570 کارمەند و پۆلیسی هاتووچۆمان هەبوو، له و ژمارەیەش 30 پۆلیسمان گوزارەوەتەوە بۆ شارەکانی تری عێراق، هەروەها چەند کارمەندێک-مان خانەنشین کراوە، هەروەها چەند کارمەندێک-شمان بەهۆی تەقینەوه و شەهید بوون، ئێستا نزیکەی 450کارمەند و پۆلیسی هاتووچۆمان هەیە.
سەبارەت، بە کەمیی و نەبوونی ترافیک، ڕائید ماهر سەلمان، وتی:ترافیکەکانی شارەکە کێشەی تەکنیکان هەیە، هەرەوەها لەلایەن بەشی ئەندازیارییەوە کارەبایان بۆ دابین نەکراوە و بەشێکیان تاوەکو ئێستا کاری دانیان بۆ تەواو نەکراوە.
ئەگەر بەراوردی ژمارەی کارمەند و پۆلیسەکانی پارێزگای کەرکووک و پارێزگاکانی دیکەی باشوری کوردستان بە نمونە پارێزگای سلێمانیی بکەین، ژمارەکە لە کەرکووک زۆر زۆر کەمترە، کە لەناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی شاری سلێمانی-دا هەیە، هەزار و 850 کارمەند و پۆلیسی هاتووچۆ-ن، بەڵام لە کەرکووک تەنیا 450 کارمەند و پۆلیس هەن.
بە گوێرەی ئامارێکی تایبەت، کە دەست ڕۆژنیوز کەوتووە، لە بەرواری 01-01-2017 تاوەکو 01-07-2017 لە سنووری پارێزگای کەرکووک 172ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویداوە، به و هۆیەوە 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و 172کەس برینداربوون، ئامارەکە بەم شێوەی خوارەوەیە:
پێکداکێشانی ڕوبەڕوو(دعام)/ 152 حاڵەت
بەسەردا ڕۆیشتنی هاوڵاتی/ شەش حاڵەت
ڕووداوی وەرگەڕان/ 14 حاڵەت
[1]
ماڵپەڕی ڕۆژنیوز: 10-08-2017