یەکەم: هاوردەکردنی گەنمی ئارد ڕێگەی پێدەدرێت بۆ ئاشەکان بەپێی توانای ئاشەکان بە پشتگیریی فەرمانگەی پەیوەندیدار لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی و ڕەزامەندی وەزارەتمان.
دووەم: هاوردەکردنی گەنم بۆ (بازاڕ و ئالیک) بێجگە لە بنەتۆو کە لە خاڵی (5) لە خوارەوە مەرجەکانی دیاریکراوە، لە ڕێکەوتی سەرەوە تا 1/ 11/ 2017 ڕێگەی پێدەدرێت بەمشێوەیەی لای خوارەوە:
أ– هاوردەکردنی گەنم بۆ بازاڕ لەلایەن کۆمپانیای کشتوکاڵیی دەبێت بە پشتگیریی و ڕێگەپێدانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگا بەومەرجەی تەنیا بەپێی پێویستی پارێزگاکە بێت.
ب– هاوردەکردنی گەنم بۆ ئالیک بە پشتگیریی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگا و بە ڕێگەپێدان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری دەبێت بۆ خاوەن پرۆژەکانی سامانی ئاژەڵ و خاوەن کارگەکان.
3. هاوردەکردنی گەنمی ساوەر بۆ خاوەن کارگەکانی ساوەر ڕێگەپێدراو دەبێت بە پشتگیریی فەرمانگەی پەیوەندیدار لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و ڕەزامەندی وەزارەتمان.
4. هاوردەکردنی جۆ بە ساغی بۆ ئالیک ڕێگەی پێدەدرێت بەپێی پێویستی پارێزگاکان بە پشتگیریی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگا و بە ڕێگەپێدانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری.
5. ڕێگەدان بە گەنم و جۆی بنەتۆو تەنیا بە مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارەتمان دەبێت کە بە نوسراو ئاگادارتان دەکەینەوە.
6. بە ڕەچاوکردنی خاڵی 2 لەسەرەوە، ساڵانە ماوەی هاوردەکردن لە 5-1 تا کۆتایی بە بازاڕکردنی دانەوێڵە لە سایلۆکان دەوەستێنرێت.
10-08-2017