ئەمساڵ کەرتی گەشتیاریی باشووری کوردستان پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بە جۆرێک ڕۆژانە بە سەتان گاشتیاری بیانی ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەکانی #هەولێر# دەکەن، بەمەش بەشێکی زۆری هاونیشتمانیان بە سەرمایەیەکی کەم بوونەتە خاوەن کار.
لانە مەحموود، گەشتیارێکی عەرەبە لە نزیک گەلی عەلی بەگەوە قسە بۆ ڕووداو دەکات و دەڵێ کەشێکی تابڵێی دڵگیر و سەرنجڕاکێشی هەیە. گەشتیاری زۆر ڕوویان لێرە کردووە. مامەڵەی خەڵکیش زۆر لە گەڵماندا باشە، بەڕاستی هەست بە ئاسودەیی زۆر دەکەم و، هەموو شتەکانم لەلا جوانن.
رێژەی زۆری گەشتیار، وای کردووە ئەمساڵ ناوچە گەشتیارییەکان بەرفراوان بکرێن، چێشتخانە و میوانخانەی زۆر بنیادبنرێن. ئێستاش 85 کۆمپانیای عێراقی گرێبەستی هێنانی گەشتیاریان هەیە و، ڕۆژانە پێنج هەزار گەشتیار دەهێننە باشووری کوردستان.
عەلی ڕەشید، کارمەندی کۆمپانیای گەشتیارییە، دەڵێ ئەمساڵ، کارئاسانی باش بۆ کۆمپانیا گەشتیارییەکان کراوە، هەڵسوکەوتی بازگەکان لە گەڵماندا زۆر باشە، زۆر خێرا بەڕێمان دەکەن، هەروەها خاڵکی کوردستان زۆر ڕێز لە گەشتیارانمان دەنێن، ناوچە گەشتیارییەکانیش تابڵێیت سەرنجڕاکێشن.
ئەمکەرتە هەلی کاری باشی ڕەخساندووە، بەجۆرێک هاونیشتمانییان بە سەرمایەیێکی کەم، بوونەتە خاوەن کار. ڕەشید کوردیکی ڕۆژئاوایە، لە سایەی ئەو کەرتەدا ڕۆژانە بڕە پارەیێکی باشی دەستدەکەوێت. ڕەشید کەریم دەڵێ: من، کوردێکی ڕۆژئاوام، ماوەیێکە لێرەدا کاردەکەم، کارەکەم زۆر باشە، بژێوی ژیانم زۆر چاک دەسوڕێنێت.[1]
ماڵپەڕی ڕووداو:10-08-2017