لە سنووری شارەوانی #کەلار#، نزیکەی دە گەڕەکی گەورە کە هەزاران ماڵی تێدا نیشتەجێیە لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بێبەشن و دانیشتووانەکانیان ناڕەزایی دەردەبڕن، هاوکات سەرۆکی شارەوانی کەلار دەڵێت بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانن هیچ پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری بۆ ئه و گەرەکانە ئەنجام بدەن و هیچ بریارێکیش لەئارادا نییە بۆ کارکردن لە پرۆژە ڕاگیراوەکان.
ماڵپەڕی پەیام T.v: 13-08-2017