کورتە فیلمێکە، کاری سیناریۆ و دەرهێنانی لە لایەن سینەماکاری گەنج هەردی حەسەن بۆ کراوە، ئێستە سەرجەم کارە هونەرییەکانی تەواو بووە و ئامادەی نمایشکردنە، کە بۆ چەند فێستیڤاڵێکی ناوخۆیی و دەرەوە نێردراوە.
ناوەڕۆکی فیلمەکە بریتیە لە مامۆستایەکی کچی شار، کە لە لادێیەک وانە دەڵێتەوە، له و لادێیە لە پەیوەندی خوشەویستی دایە لەگەڵ کوڕێکی لادێکە، کوڕی ئاغاش دێتە نێوانیانەوە و دەبێ کچەکە یەکێکیان هەڵبژێرێ.
فیلمەکە لە پاڵەوانیەتی محەمەد شێروانی و کاردینا هێمن و سیروان گلییە، لەگەڵ بەشداری هەریەک لە ئەکتەران شاخەوان مستەفا و ئەحمەد مەحمود و مازی چین عەزیز، جگە لەمە چەندین کۆمبارس تێیدا بەشدارن کە ژمارەیان نزیکەی (50) کەسە.
لەبارەی پەیامی فیلمەکەوە، دەرهێنەری فیلمەکە دەڵێ سەرتا لە فیلمەکەدا ئاماژە بە توندوتیژییەکانی #داعش# کراوە، ئەمەش لە بەرامبەر ئەوەیە کە لە کۆمەڵگای ئێمەدا، چینێک هەیە جۆری بیرکردنەوەیان توندڕەوە وەک داعش، هاوکات دەمەوێ لە سەرەتا بە بینەری (کورد) بڵێم کاتێک دوو کەس یەکتریان خۆشدەوێ، بە (بەرد) ئه و خۆشەویستیەیان تێک مەدەن، دواتر دەمەوێ بە بینەری (بیانی) بڵێم: من دژی خاکی خۆم نیم، بەڵام لە مەملەکەتی من، بە (بەرد) جوانی و عەشق تێکدەدەن.[1]