$باکووری کوردستان$
- گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، لە سەر گردی عەلیشێری سەربە گەڤەری #جولەمێرگ#، چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سێ سەربازی تورک کوژران.[3]
$باشووری کوردستان$
- کۆشکی سپی ئەمریکا هەڵوێستی ڕەسمی خۆی سەبارەت بە پرسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و داوای لەسەرکردایەتی سیاسی کورد کرد کە ئەو پرۆسەیە هەڵبوەشێننەوە.[1]
- #محەمەدی حاجی مەحمود# ڕایدەگەیەنێت لەبەرامبەر دواخستنی #ڕیفراندۆم# بۆ دوو ساڵ، ئەمریکا و فەرەنسا و بریتانیا پێشنیازیان کردووە دۆزی کورد ببەنە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاووتوێکردنی.[1]
- مۆزەی شەهیدانی شەڕی داعش لە #ئەمنە سوورەکە#ی #سلێمانی# کرایەوە.[2]
- #بەرهەم ساڵح# قەوارەیەکی بەناوی لیستی هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ دادپەروەری و دیموکراسییە و لەڕێگەی نوێنەرێکییەوە لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم تۆمار کرد.[1]
- سەرۆک وەزیرانی تورکیا بەهاوتا عێراقییەکەی دەڵێت ئەنجامدانی ڕیفراندۆم کارێکی هەڵەیە و ڕێشدەکەون پێکەوە ڕێگریی لەپرۆسەکە بکەن.[1]
- ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی #شەنگال# کە زۆربەی ئەندامەکانی ئێزیدین، بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە ناوچەکەیان ڕەت دەکەنەوە، تا ئەو کاتە ڕۆڵەکانیان لەژێر گوشار و چادرگەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان مابن و نەگەڕێنەوە سەر ماڵەکانیان.[3]
- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت و دەیەوێ فراکسیۆنە کوردستانییەکان ڕازیبکات بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنەکە.[4]
$رۆژاوای کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سوریا و ڕوسیا لە نزیک ناوچەی سناعیی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات، خاڵەکانی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان بۆردومان کرد و چەند شەڕڤانێک برینداربوون.[3]
- لە ناوەندی شاری ڕەقە شەڕی قورس لە نێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەتەکانی داعش بەڕێوەدەچێت، لەوچوارچێوەدا زیندانی ڕەقە لە چنگی چەتەکان دەرهێنرا. و 48 چەتەش کوژراون.[3]