هاونیشتمانیانی بەڕێز!
خەبات و قوربانیدانی سەدساڵی ڕابردووی گەلەکەمان بەگشتی و باشووری کوردستان بە تایبەتیی پێیناوەتە قۆناخێکی گرنگ و چارەنووسسازەوە. گۆڕانکارییەکانی چارەکەسەدەی ڕابردووی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، کوردستانی هێناوەتەسەر ''دووڕێیانی مان و نەمان''. نەتەوەی کورد لەم دۆخە پڕمەترسی و هەستیارەدا پێویستی بە تەبای و یەکڕێزیی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێ ئەم قۆناخە گرنگ و چارەنووسازە بە سەرکەوتوویی تێپەڕێنێ، زنجیری کۆیلەتی ببپسێنێ و، ببێت بە خاوەنی نیشتمانی هەزارنسالەی تەژی لە کارەسات و قوربانیدان و ماڵوێرانیی.
ئەنجامدانی ڕاپرسیی بۆ سەربەخۆیی، تاقیکردنەوەیەکی گرنگ و مێژووییە بۆ ڕۆشنبیران و چینی خوێندەوار و سەرجەم جەماوەری کوردستان، دوای لانیکەمی سەتساڵ جێنۆسایدی نەتەوە و خاک و کانزا و مێژووی و بێڕێزیکردنی بێئەژمار و پێشلکردنی کەرامەتی، چەن لە ئازادی و ڕزگاریی تێگەیوە؟
ئەنجامدانی ڕاپرسیی بۆ سەربەخۆیی هاوکات تاقیکردنەوەیەکی مێژووییشە بۆ سەرۆکایەتیی سەرجەم حیزبەکانی کوردستان، چەن بڕوایان بە درۆشم و بەرنامەی حیزبەکانیان هەیە، کە سالانێکی زۆر لەپێناو هاتنەدییان گەلی کوردیان کرد بەگژ داگیرکەرانی پڕچەک و دڕندەی دا!
دەنگدان بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی و مێژوویی هەموو تاکێکی کوردە، لەسەروویانەوە هاوبیرانی نەتەوەیی کە ساڵانیکی زۆر تێکۆشین و لە سەختترین سالانی حیزبپەرستی و شەڕی براکوژی و پاوانخوازی و پارەپەرستی و شەڕی شار و ناوچەگەرێتیی تاکوو ئیمڕۆ کەسایەتیی خۆیان پاراست، بیری پیرۆزی ڕزگاریی کوردستانیان بە زیندوویی ڕاگرت و هەزاران ڕۆڵەی کوردیان پێگەیاند. دەنگدان بۆ سەربەخۆیی، پشتیوانی و لایەنگریی لەچ تاک و حیزبێک نییە، هاوکات دەبێ پشتگیری و پەسنی هەرکەسێ بکرێت، جاڕی سەربەخۆیی دەدا و، بڕیاریداوە بندەستیی خۆی و نەتەوەکەی بە شوورەیی و تاوان بزانی!
لێرەدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە، دەنگدانی جەماوەری تینووی ئازادی و سەربەخۆیی، نەکەن بە قوربانی ساتوسەودای سیاسی و بازرگانی لە گەڵ بەغدا. چۆنکە ئەوکات نەک هەر متمانەی جەماوەر بۆ ئەم پرسە مەزن و پیرۆزە لەدەستدەدەن، بەڵکوو بەکارهێنانی ئامانج و بەرژەوەندیی گشتیی نەتەوەی کورد بۆ هەر مەبەستێکتر جگە لەسەربەخۆیی، خزمەتکردنی ئاشکرایە بە داگیرکەران و بە تاوانی گەورەی مێژویی و مرۆڤی و نەتەوەیی لە قەلەمدەدرێت.
داوا لەو مرۆڤە دڵپاکانە دەکەین لە دەوری ''جوولانەوەی نا لەئێستا بۆ سەربەخۆیی'' کۆبوونەتەوە، خەبات بۆ لەنێوبردنی گەندەڵیی، تەنیا لە کوردستانێکی سەربەخۆدا دەکرێ، نەک لە بندەستبوونی نەتەوە و داگیرکراویی نیشتمانەکەمان. خۆتان دووربگرن لەو دەستەتێکدەرانەی لەلایەن ڕژێمی داگیرکەری ئێران و عەرەبەهاودەستەکانی شیعەیان لە بەغدا، لەنێوتاندا بلاوکراونەتەوە. بە دڵنیاییەوە، دوای دامەزراندنی دەولەتی سەربەخۆی کوردستان، دەنگی ئێمە و هەموو ڕۆشنبیران و ملیۆنان جەماوەری زەحمەتکێش لە پاڵ دەنگتاندەبێت بۆ نەهێڵانی گەندەڵی و هێناسەرکاری دەوڵەتێکی مۆدێرن و پێشکەوتوو، کە تێێدا مرۆڤی کورد لەسەر خاکی خۆی هەست بە ئاسایش و سەربەرزی و ئازادی و خوشگوزەرانی بکات.
داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین، ڕێز لەبڕیاری جەماوەری باشووری کوردستان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیبگرێت. واز لە پرۆپاگەندەی ڕاگەیاندن و شێواندنی هزر و بیروڕای جەماوەری باشووری کوردستان بهێنێت و بەکردەوە پشتیوانی سەرخستنی ئەم پرسە گرنگ و مێژووییە بێت.
لە کۆتاییدا داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، حەفتەیەک دیاریبکەن بۆ پشتیوانیکردنی ڕاپرسیی لەلایەن جەماوەری کوردستان لەدەرەوە و لەنێوخۆی وڵات، بەڕێخستنی خۆپێشاندانی سەرتاسەریی، داخوازیی ڕەوای گەلی کوردستان پێشکێشی نووسینگەی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەرلەمانی ئۆرووپا، پەرلەمانی وڵاتانی ئەندام و نائەندام لە ئۆرووپا و کۆنگریسی ئەمریکا بکرێت.
یەکگرتووییمان دەستەبەری سەرکەوتنماندەکات.
بەڵێ بۆ سەربەخۆیی!
سەرکەوێ خەباتی یەکگرتووی گەلی کوردستان لەپێناو دامەزراندنی کوردستانێکی ئازاد و دێمۆکرات و سەربەخۆ!
18-08-2017
واژۆ لەلایەن:
دوکتۆر حسێن خەلیقی شاری ستۆکهۆڵم وڵاتی سوید
2- پارێزەر کامیل ژیر شاری سلێمانی- باشووری کوردستان.
3- عەبدوڵڵا پەشێو شاری هێلسنکی وڵاتی فینلاند
4- حەکیم کاکە وەیس شاری کەرکووک باشوری کوردستان
4- حەمەڕەشی هەرەس شاری سلێمانی باشووری کوردستان
5- ڕێبوار حەسەن شاری ستۆکهۆڵم ولاتی سوید.
6- سیروان کاوسی شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ
7- کەمال غەریب شاری ئامستردام وڵاتی هۆلاند.
8- سمکۆ عەلی شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ
9- محەممەد قورئانی شاری لەندەن، بریتانیا.
10 - سوورکێو زەکی شاری وێسترۆس وڵاتی سوید.
12- حەسەن شافعی شاری ئۆتاوا وڵاتی کانادا
13-.... ناوی ئەو برادەرە بنووسم گلەیی نەکات
14- یۆنس حەمەد شاری هەوڵیر باشووری کوردستان
15- قەیس بلباس شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ
16- شوان بەرزنجی شاری درامێن وڵاتی نۆروێژ
17- ڕێبوار نەڵاسی شاری.... ولاتی بلژیک
18- پشکۆ ئەمین شاری سلێمانی باشووری کوردستان
19- هەڵۆ بەرزنجی شاری بەرلین باشووری کوردستان
20- ئەمین وەیسی شاری ئۆسلۆ وڵاتی نۆروێژ
21- نێعمەت کاوسی شاری لەندەن لە کانادا.
22- 26- بەختیار شەمەیی هۆڵەندا. 27
- کەژاڵ مەرزبان شاری ترۆندهایم- نۆروێژ.
ئارام شەریفپوور لە وڵاتی نۆروێژ.
16- ئەیووب ڕەحمانی لە وڵاتی سویس.
17- هاوڕێ بەهاری وڵاتی نۆروێژ.
20- گۆران دەرگەزەنی بریتانیا
گۆران ئەمیری شآری ئۆرەبرۆ وڵاتی سوید