لە نەخۆشخانەکانی دەڤەری #سۆران# و باڵەکایەتی-دا گرفتی نەبوونی دەرزی دژە ژەهر هەیە و هاوڵاتییەک دەڵێتئەگەر کەسێک بەهۆی نەبوونی ئەو دەرزییەوە گیان لەدەستبدات لە حکومەت خۆش نابین، بەرپرسیکی تەندروستی-ش دەڵێت:نرخی ئه و دەرزییە زۆر گرانه و پێویستە حکومەت دابینیبکات.
لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی دەڤەری سۆران و باڵەکایەتی، کە هەر چوار شارۆچکەی سۆران، #چۆمان#، #مێرگەسور# و #ڕواندز# و شارەدێ و گوندەکانیان دەگرێتەوە، دەرزی دژە ژەهر دەستناکەوێت.
هەڵگورد حەمەد، هاوڵاتییەکی سنوورەکەیە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دووپشک بە کچەکەیەوە داوە و بەم شێوەیە بەسەرهاتی کچەکەی بۆ ڕۆژنیوز گێڕایەوە و وتی:دووپشک بە کچەکەمیەوە دا، بردمان بۆ نەخۆشخانەی چۆمان بەمەبەستی چارەسەرکردن، بەڵام لە نەخۆشخانە وتیان دەرزی دژە ژەهرمان نییە و دەبێت بیبەن بۆ سۆران ڕەنگە لەوێ دەستبکەوێت، بەڵام کە چووین لەوێش ئه و دەرزییە نەبوو.
هەڵگورد، لە بەردەوامیی گێڕانەوەکەیدا، وتی:لە ڕێگەی تەلەفۆن و زانیاریی وەرگرتن لە نەخۆشخانەکە دەرکەوت، کە نە لە ڕواندوز و نە لە مێرگەسور-یش دەرزی دژە ژەهر نییە و دەبێَت لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان بیکڕین، زۆر هەوڵماندا لە دەرەوەش دەستمان نەکەوت، بۆیە هیچ دەرزییەکی دژە ژەهر بۆ کچەکەم بەکارنەهات و بە ڕەحمی خودا ڕزگاریی بوو.
ئەو هاوڵاتییە، ڕەخنەی لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرت و وتی:داواکارین کە ئەو دەرزیە دابینبکرێت، چونکە ئەگەر کەسێک بەهۆی نەبوونی ئەو دەرزییەوە گیان لەدەستبدات خەڵک لە حکومەت خۆش نابێت.
ڕەوەند گەڵاڵی، هاوڵاتییەکی دیکەی چۆمان-ە و بە ڕۆژنیوزی وت:لە دابینکردنی پزیشکی پسپۆر و پێویست لە ناوەند و بنکە تەندروستییەکانی سنوەکەمان حکومەت زۆر کەمتەرخەمە، ئێمەش وەک چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان چەندین جار لە ڕێگەی کەمپەین و یاداشت بۆ وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوبەرایەتی نەخۆشخانەی سنورەکە داوای چاککردن و دابینکردنی پێویستییەکانی کەرتی تەندروستیمان کردووه، بەڵام وەک پێویست وڵام نەدراوینەتەوە.
ڕەوەند گەڵاڵی، وتیشی: ماوەی دوو ساڵ زیاترە ناوبەناو دەرزی دژە ژەهر لە بنکە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکانی ئەم سنورە نامێنێت، بۆیە بە ناچاریی دەبێت نەخۆشەکە ڕەوانەی سۆران یان هەولێر بکەن، بۆیە گیان لەدەستدان یان ئیفلیج بوونی نەخۆشەکەی لێ دەکەوێتەوە.
لە بەرامبەریشدا، د.ئەحمەد خەلیل، بەرێوبەری نەخۆشخانەی چۆمان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لەئێستادا لە نەخۆشخانەکەماندا ئه و دەرزییەمان نییە و ئه و کێشەیەش ناوبەناو ڕووبەڕوومان دەبێتەوە.
وتیشی: ئێمە لای خۆمانەوە بەردەوام داواکاریمان لەسەر ئه و دەرزییە هەبووە، بەڵام زۆر جار کە داوای 100 دەرزی دەکەین تەنیا پێنج دانەمان بۆ دێت، کە ئەمەش بە بەراورد بە ڕووداوەکانی پێوەدان زۆر کەمترە.
ئەحمەد خەلیل، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە نرخی ئه و دەرزییە زۆر گرانه و پێویستە حکومەت دابینیبکات، چونکە لە توانای هاوڵاتی و کەسی ئاسایی-دا نییە.
جێگای ئاماژەیە، ساڵانە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی پێوەدانی دوپشک و مار و نەبوونی دەرزی دژە ژەهر، چەندین کەس دەبنە گیان لەدەستدەدەن.[1]
ماڵپەڕی ڕۆژنیوز: 15-08-2018