خەندان: کاروان مەسعود
کرمانج عزەت قایمقامی شارۆچکەی
سۆرانسۆران ڕایگەیاند، کەمترین داهاتی مانگانە لەقەزاکەیان دوو ملیار دیناره و ئەگەر %30 ئه و پارەیە بخرێتە بەردەستیان دەتوانن کاری باش ئەنجام بدەن.
ئه و وتانەی قایمقامی سۆران ئەمڕۆ لەدانیشتی ژمارە 51 ئەنجوومەنی پاریزگای
هەولێرهەولێردا هات، کە تایبەت بوو بەتاوتوێکردنی ڕەوشی شارۆچکەی سۆران.
کرمانج عزەت وتی شارۆچکەی سۆران تایبەتمەندی خۆی هەیە لە ڕووی گەشتیاری، بازرگانی، کشتوکاڵی، به و پێیەی لە %32ی ناوچەی گەشتیاری هەموو عێراق لە شارۆچکەی سۆرانە، لە ڕووبازرگانیشەوە هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوە بە وڵاتی ئێران لە ڕێگەی مەرزی
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەرانەوە کە ڕۆژانە ئاڵوگۆری بازرگانی لێوەدەکرێت.
وتیشی ئەگەرچی بەشێک لەداهاتی فەرمانگەکان ناگەرێتەوە بۆ ئێمە، وەک گومرگی حاجی ئۆمەران و ئەوقاف و ڕوشنبیر و لاوان و چەند شوێنێکی تر، کەمترین مانگ داهاتی ئێمە نزیکەی دوو ملیار دینارە، ئەگەر لە 30% ئه و داهاتە بخرێتە بەر دەستی ئێمە دەتوانین کار زۆر باشتر و جوانتر بۆ قەزاکەمان بکەین.
لەئێستا شارۆچکەی سۆران نزیکەی 206000 هەزار کەس دانیشتوانەکەیەتی، کە بەر لەساڵی
1991 دانیشتوانەکەی تەنها
5000 کەس بووە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا کرمانج عزەت ئاماژەی بە گیروگرفت و کێشەکانی سنوری شارۆچکەی سۆران کرد، لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرەوه، چەندین پرسیار ئاراستەی قایمقامی شارۆچکەی سۆران و بەرێوەبەری فەرمانگەکانی کرا و ئەوانیش وەڵامیان دانەوە.
شارۆچکەی سۆران گەورەترین شارۆچکەی سنوری پارێزگای هەولێرە، دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی هەولێر نزیکەی 100کم لە سەنتەری هەولێرەوە دوورە.
[1]
22-08-2017