ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#. یەکەمین فەرماندەی لیوای #گەرمەسێر#ی مەفرەزە سەرەتاییەکان شۆڕشی نوێ بووە. یەکێک بووە لە فەرماندە پارتیزانەکانی دوای ئەنفال و گەرمیان و خاکی کوردستانی جێ نەهێشتووە. بەهۆی برینداری کاتی پێشمەرگایەتییەوە، ڕۆژی دووشەممە #22-08-2017#، لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئۆپسالای وڵاتی سوید کۆچی دوایکردوە.