1-قایمقام دەڵێت گوایە ئیزنمان وەرنەگرتوە بۆ ئەنجامدانی سیمینارەکە، بێ ئاگا لەوەی کە ئەنجامدانی کۆڕو سیمینار مافی هەموو کەسێکە وە بەندە نوێنەری خەڵکم لە هەر جێگایەک بمەوێت مافی خۆمە قسە بۆ هاوڵاتیان بکەم بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئێمە دەزانین بارودۆخی ئەو ناوچانە چۆنە بۆیە ڕێکخراوی گەنجانی بوێر بە هاوکاری ڕێکخراوی NED ی ئەمریکی کە ئەم سیمینارەیان بۆ بەندە ڕێکخستبوو هەموو ڕێکارێکی پێویستیان گرتۆتە بەر وە من پرسیارم لێ کردن کە ئایا جیهەتی ئیداری ئاگادار کراوە ئەوان وتیان بەڵێ قایمقاممان ئاگادار کردووە وە دڵنیام لە ڕاستی قسەکەیان.
2-لە ڕوونکردنەوەکەدا باسی لەوە کردووە لە سیمینارەکەدا باس لە ڕەوشی هەرێم و قەیرانی ئابووری کراوەو لەو ڕوانگەیەوە گوفتاری توند ئاراستەی حکومەت و لایەنی سیاسی کراوە، لە کاتێکدا کۆڕەکە لەسەر بابەتی ڕەشنووسی دەستوور بووە وە زیانەکانی نەبوونی دەستوور لە هەرێمی کوردستان و وە بەندەش وەک کەسێکی ئەکادیمی یاسایی و وەک ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستووربابەتەکەم پێشکەش کردووە وە ڕەخنەی بونیادنەرم گرتووە بە بێ تەشهیرو ناوزڕاندنی هیچ کەس و لایەنێک، دەبێت قایمقام نەزانێت کە ئەوە یەکەم سیمینارو دیدارمان نیە لەگەڵ هاووڵاتیان بۆیە دەزانین چۆن بابەتەکانمان پێشکەش دەکەین.
3-لە ڕوونکردنەوەکەدا باس لەوە کراوە بەشێک لە ئامادە بووان کۆڕەکەیان جێ هێشتووەو پشێوی دروست بووە خۆی (گوایە بەندە) کۆتایی بە کۆڕەکە هێناوە، هەرگیز شتی وا ڕوینەداوە کۆڕەکە زۆر بە ڕێک و پێکی بەڕێوە چوو وە بە دەستخۆشی ئامادەبووان بۆ بەندەو وێنە گرتن و قسە کردن و شیرینی خواردن کۆتایی هات و لە خواحافیزیدا ئەو کارە نەشیاوە ڕوویدا.
4-ئەو شەوە بنکەی پۆلیس فەرمانیان پێ کرابوو کە سکاڵا لە من وەرنەگرن هەر بۆیە چەند هەوڵمدا سکاڵاکەیان لێ وەرنەگرتم بۆیە داوام کرد ژمارەی دادوەرم بدەنێ با خۆم قسەی لەگەڵ بکەم، چونکە سکاڵا تۆمارکردن مافێکی سەرەتایی هەموو کەسێکە، بەڵام ژمارەی دادوەریان نەدامێ دواتر داوای ژمارەی قایمقامم کرد ژمارەکەم دەستکەوت بەڵام دوای زیاتر لە سێ جار پەیوەندی وەڵامی نەدایەوە با ئەو کات وەڵامی بدایەتەوە نەک ئێستا ڕونکردنەوەی نالۆژیکی بنوسێت.
5-قایماقم لە ڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت دادوەر پەیوەندی بە منەوە کردووە تا سکاڵا تۆمار بکات، جارێ یەکەم لە ڕووی یاساییەوە نابێت دادوەر داوا لە کەس بکات کە بێت سکاڵا تۆمار بکات ئەوە ئیشی دادوەر نیە، دووەمیش هیچ کەس و دادوەرێک پەیوەندی بە منەوە نەکردووە داوام لێ بکات سکاڵا تۆمار بکەم و ڕەتی بکەمەوە، بە پێچەوانەوە سکاڵام لێ وەرنەگیرا کە ئەمە پێشێلکردنێکی زۆر سەیرو ناوازەی یاسایە.
6-بەندە هەرگیز نەمووتووە کە ئاسایش و هێزی چەکدار (کە زۆر ڕێزم هەیە بۆیان) بێڕێزیان پێ کردووم ئەوە داهێنانی قایمقام خۆیەتی، بەڵام ئەرکیانە ئەمنیەتی شوێنەکە بپارێزن.[1]
23-08-2017