بە گوێرەی ئامارەکان لە #کەرکووک# بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەمادەی هۆشبەر ڕووی لە زیادبوون کردووە و لە ماوەی شەش مانگدا زیاتر لە 10 ملیۆن حەبی هۆشبەر دەستیان بەسەردا گیراوە.
بە گوتەی تووشبوویەکی مادە هۆشبەرەکان لە کەرکووک دەڵێت: زۆربەی ئەو مادانە لەڕێگەی ئێرانەوە هاوردەی کوردستان دەکرێن و داوا لە حکوومەت دەکەم چاودێریی چایخانە و کافتریاکان بکات، چونکە زۆربەی ئەو کەسانەی کە تووش بوون، هاتوچۆی ئەو چایخانانە دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی (کوردستان 24) لە ماوەی شەش مانگدا لە کەرکووک دوو کارگەی بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەر داخراون و 10 ملیۆن و 50 هەزار حەبی ترامادۆڵ و 14 هەزار حەبی (ئێکس تی ڤی) و سێ کیلۆ کریستاڵ و بڕێک هێرۆئین و تریاکیش دەستیان بەسەردا گیراوە.
هاوکات بەو بۆنەوە بەکاربەرهێنان و مامەڵە و بازارگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان لە کەرکووک دەستگیر کراون کە 12 کەسیان لەلایەن دادگاوە سزاکانیان یەکلایی کراوەتەوە و لە سەرەتای مانگی هەشتی ئەمساڵیشەوە سزا و ڕووبەڕوو بوونەوەی تاوانبارانی مادە هۆشبەرەکان توندتر بووە.[1]
24-08-2017