خەندان، شەوکەت قادر
پۆلیسی #هەولێر# دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتباری ڕاگەیاند کە لەسەر تاوانی جۆراوجۆر دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکانیان ناوە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو.
لەناو ئەو کەسانەی دەستگیرکراون، خوێندکارێک هەیە، کەتەمەنی 17 ساڵەو 43 تاوانی دزی ئەنجامداوە.
عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند مانگی ڕابردوو ئارامترین ماوەی ساڵی 2017بووە لەپارێزگای هەولێر، 25 تۆمەتباریش لەسەر 17 تاوانی جۆراوجۆر دەستگیرکراون و ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەر گیراوەتەبەر.
وتیشی، ژمارەیەک لەو تۆمەتبارانە کە چەندین دزی گەورەیان ئەنجامداوە ئافرەت بوون، خەڵکێکی زۆریش لەسەر تەقەکردن لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراون.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا، عەبدولقادر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر جۆری تاوانەکانی خستەڕوو.
ئەو تاوانانەی تۆمەتبارەکان ئەنجامیان داون
-تۆمەتبار ف – ع – ح هەستاوە بە کوشتنی خەسوی خۆی بە کێشەی کۆمەڵایەتی و لەهەمان کات دراوسێيەکی ماڵی خەسوی کوشتوە.
-تۆمەتبار ڕ – ڕ – ن کە پیشەی کاسبە و بەرەگەز تورک هەستاوە بە کوشتنی هاورێیەکی خۆی کە پێکەوە کاریان کردووە.
-تۆمەتبار ز – ج - س هەستاوە بە کوشتنی هاوڵاتیەک لەسەر جوت سایدی لاوان لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی.
-تۆمەتباران ش - ع – ڕ، ی – ک – ڕ هەستاون بە کوشتنی هاوڵاتیەک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی لە بنەسڵاوە.
-تۆمەتباران، ب – ڕ – ێ، ز – ع – ی، م – ا – ع هەستاون بەدزینی یەک ملیۆن دۆلار و پەنجا ملیۆن دیناری عێراقی لە هەولێری نوێ لە هاوڵاتیەک، کە خۆیان وەک هێزی ئەمنی ناساندوە و هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێکی عەرەب و بڕێکی زۆر پارەیان لێ دزیوە.
-دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی ا – ح – ع، ی – ع – ع هەستاون بە دزینی بڕێکی زۆری پارە کە بریتیە لە 80 مسقاڵ زێر لە ماڵی دکتۆرێک.
-تۆمەتبار، ڕ – ش – م دزی هەستاوە بە دزینی 113 مسقاڵ زێر لە ئاکرێ دوای دزینی چەند کەل و پەلێک لە ناو شاری هەولێر دەستگیرکراوە.
-تۆمەتبار ک – ح – ع کە پیشەی وەرگێرە هەستاوە بە بێهۆشکردنی بەساڵاچویەک و دزینی پارە لەو بەساڵاچوە کە بڕەکەی 5هەزار دۆلار بووە.
-دوو تۆمەتباری بەرەگەز عەرەب کە دوو ئافرەتن بە ناوەکانی ڕ – ج – ک، ن – ج – ک هەستاون بە دزینی زێڕێکی زۆر لە بازاری تەیراوە و عەنکاوە، ئەو دوو تۆمەتبارە خەڵکی بەغدان و بەمەبەستی گەشت کردن سەردانی شاری هەولێریان کردبوو.
-تۆمەتبار ا – ش – ج هەستاوە بە شەش تاوانی دزی قاسە و کەل و پەلی ناوماڵ، ئەو تۆمەتباره عەرەبە و نیشتەجێی عەنکاوەیە.
-تۆمەتبار، ت – ح – ا 15مۆبایلی دزیوە لە بازاری لەنگەی نوێ.
-خوێندکارێکی تەمەن 17 ساڵ بە ناوی ی – م – ڕ 43 تاوانی دزی ئەنجامداوە کە زۆربەیان دزینی ماتۆر بووە.
-دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی س – س- م، م – م –م هەستاون بە دزینی 14 ماتۆر، هەردوو تۆمەتبارەکەش تەمەنیان 13 و 14ساڵە.
-سێ تۆمەتبار کە بە ناوەکانی ا – ا – م، س – ف – ع، م – ا – م کە تەمەنی یەکەمیان 17 ساڵە و ئەوانی تر تەمەنیان 18 ساڵە هەستاون بە دزینی ماتۆر و پارە لە ناو شاری هەولێر.
- تۆمەتبار ش – گ – خ هەستاوە بە دزینی ماتۆر و کۆمەڵێک دزی تری هەمەجۆر.
-تۆمەتبار ا – ڕ – ف، لەکاتی هەوڵدان بۆ دزینی ئۆتۆمبێل لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل لە نەخۆشخانەی ڕزگاری دەستگیرکراوە.
-تۆمەتبار ک – ع – ع هەستاوە بە دزینی تابلۆی ئۆتۆمبێل.[1]
24-08-2017