رزگار حەمەد خدر جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵ لە #سلێمانی#، لەبارەی بڕیارەکەوە، ڕایگەیاند: بەلەبەرچاوگرتنی بەرزنەبوونەوەی نرخ و ڕاگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆو هاوردەکراودا، لیژنەکە بڕیاریداوە لە مانگی ئەیلول-دا گۆڕانکارای لە جۆرو بڕی ئه و کاڵاو شمەکانەدا بکات کە هاوردەی شاری سلێمانی دەکرێت.
وتیشی: هەندێک بەروبوم کە لەوەرزەی پایزدا خواست لەسەریان زیاددەکات، لەگەڵ هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزو سەردانی گەشتیاراندا لە ڕۆژانی جەژن بۆ شاری سلێمانی لەهاوردەکردنی بەروبوومەکان بڕیاری لێدراوە.
سەبارەت بەجۆرو ئه و بڕەی کە هاورده دەکرێت ئاماژەی بەوەداوە کە بڕیاردراوە ڕێگە بەهاتنە ناوەوەی هەزار تۆن مریشک و 7 سەد تۆن گۆشتی سوور بدرێت، هەروەها 4 سەد تۆن ماسی لەگەڵ 5 سەد تۆن هێلکە هاوردە بکرێت لەبەر زۆربوونی خواست لەسەریان لەوەرزی پایزدا.
بڕیارەکەی قایمقامیەتی سلێمانی، لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی ئەمڕۆ 2017/8/24ی ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریکردنی نرخی بەروبومی ئاژەڵ و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا هات.[1]
24-08-2017