بەپێی هەواڵی #کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان#،پاش تێپەڕینی پترلە دوو مانگ لەدەسبەسەری #ڕامین حسێن پەنایی# وپاش بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی،دامەزراوە ئەمنییەتی وچەکدارەکان تابەئێستە، لەدانەوەی هەرچەشنە وڵامێکی ڕوون لەمەڕچارەنووسی ئەم چالاکە سیاسییە خۆدەبوێرن.
بەگوێرەی هەواڵەک، بنەماڵەی حسێن پەنایی بەناردنی نامەیەک بۆهەواڵنێری تایبەتی مافی مرۆڤ خاتوو ئەسما جەهانگیر خوازیاری بەدواداچوونی ناوبراو بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەڕامین حسێن پەنایی ودیکەی ئەندامانی بنەماڵەکەیان بوون.
جێگەی باسە کەڕامین حسێن پەنایی چالاکی سیاسی لەڕێکەوتی یەکی پووشپەڕی 1396 لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران بریندار ودەسبەسەرکرا وتابەئێستە لەچارەنووسی ئەم چالاکە سیاسییە زانیارییەک لەبەردەست نییە وپاش دەسبەسەری ناوبراو،هێزە ئەمنییەکان لەڕێکەوتی 4ی پووشپەڕ هەڵیان کوتایە سەر ماڵی باوکی ناوبراو وئەنوەر حسێن پەنایی و براکانی دیکەی ڕامین ” زوبەیر،ئەحمەد،عەباس،ئەفشین “یان دەسبەسەرکرد،بەڵام عەباس وئەفشین هێشتا لەزینداندان،
حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەم دەسبەسەریە سەرەڕۆیانە ونایاسایی وناقەزاییەی بەتایبەت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی هەڵسووکەوت و ڕووبەڕووبوونەوەی نادادوەرانە وتوندڕەوانەیە.وبەپێچەوانییەی هەموو یاسا ناوخۆیی ونێونەتەوەکانە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
25-08-2017