کوردیو، هەڵەبجە، حەیدر حەمەساڵح
بەمەبەستی ڕاگەیاندن و جێبەجێکردنی ماستەرپلانی سەرچاوەی #زەڵم# لەمیانی سەردانێکیدا بۆ هاوینە هەواری ئەحمەد ئاوا، وەزیری گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پێشبینی دەکەین ڕێژەی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان تاکۆتایی ساڵ بگاتە دوو میلۆن گەشتیار.
#نەوڕۆز مەولود#، #وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری# حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەسەرچاوەی زەڵم ڕایگەیاند: ئامارەکان پێمان دەڵین ئەمساڵ ڕێژەی گەشتیارن زۆر زیادی کردوە کە وای لە ئێمە کردوە بەو داهاتە کەمەی کە20% و لە بەردەستدایە بیخەینە خزمەتی گەشتیارانەوە بە شێوەیەک هەوڵدەدەین ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی ڕازی بکەین بێنە سەرخەت و میزانیەیەک دیاری بکەن، چونکە ئەو سەرچاوە گەشتیاریە سەرچاوەی داهاتە بۆ هەرێمی کوردستان بۆئەم مەبەستەش هاوکاریکردنی ئیدارەی ناوچەکە بەپێویست دەزانین.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند : ئەمڕۆ ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی دەست پکەین بە ماستەر پلان و دیزاینەکەی بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی مۆدێرن بخرێتە بەردەم گەشتیاران و ئەو خزمەتگوزاریانەی کە سەرەتاین و پێشتر نەبون ئامادە بکرێت و ماستەر پلانەکەی جێبەجێ بکرێت و میزانیەی بۆ دابین بکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: ئەوەی پەیوەندی بەقەرەبووی هاوڵاتیانەوە لە ماستەر پلانەکەدا گفتوگۆ لەگەڵ هاوڵاتیان دەکەین ئەوەی کە خۆی توانی نۆژەنی بکاتەوە بابیکات و ئەوەشی نەی توانی ئێمە هاوکاری دەکەین.
وتیشی: پێشبینیمان دەکرد لە 2017 ڕێژەی گەشتیاران بگاتە دوو ملیۆن کەس، بەڵام تەنها لە هەشت مانگی یەکەم ڕێژەکە گەیشتۆتە دوو ملیۆن گەشتیار، چاوەڕوانیش دەکەین ڕێژەکە بۆ کۆتایی ساڵ دوو ملیۆن تێپەڕێنیت، وەک ئامارەکان دەڵین ڕۆژانە (5000) پێنج هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.[1]
29-08-2017