ئەمڕۆ (30/8/2017) #کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە#، لە باخی گشتیی هەڵەبجە به بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ونبوانەوە ڕێوڕەسمێکی ڕێک خست و تێیدا ئاماری ونبوانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەی خستە ڕوو.
لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، بە (باسنیوزی ڕاگەیاند: ڕۆژی (30/8)، لە جیهاندا بە ڕۆژی ونبوانی به زۆر دیاری کراوە، هەڵەبجەش بەدەر نییە له و ڕۆژە، بۆیە لەگەڵ ڕێکخراوی (ICMP) هەوڵمان دا ئامارێکی ونبوانی هەڵەبجە وەربگرین و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ڕای بگەیەنین، بۆیە ئەم مەڕاسیمەمان ڕیک خست بۆ ئەوەی ئەم ڕۆژە بەرز ڕابگرین و ئه و ئامار و بەڵگە و وێنانەش وەک نموونەی ونبوان بیخەینه ڕوو.
هاوکات هۆشمەند موراد، بەرێوەبەری ڕووپێوی ونبوانی هەڵەبجە، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: بە پاڵپشتیی دارایی ڕێکخراوی (ئای سی ئێم پی) دەستمان کرد بە ئەنجامدانی ڕووپێوییەک بۆ ئه و کەسانەی کە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بێ سەروشوێنن، لە ئەنجامدا بۆمان دەرکەوت، کە کۆی گشتی (337) کەسن، له و ژمارەیە (213) کەسیان لە ڕەگەزی نێرن و ئەوی دیکەی لە ڕەگەزی مێن، بەڵام ئەوەی تێبینیمانکردووە ڕێژەی هەرە زۆری ونبوانی هەڵەبجە منداڵن و تەمەنیان لە خوار 12 ساڵانەوەیە.
ڕونیشی کردەوه و گوتی: بەپێی ئه و پۆلێن و قۆناغبەندییەی، کە کردوومانه بۆ ونبووەکان، له و ئامارە (211) کەس لە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە ون بوون، (16) کەس لە شەڕی /عێراق ئێران/ ون بوون، هەروەها ونبوانی #ئەنفال# (61) کەسە، ونبوانی کۆڕه و (5) کەس، ونبوانی #شەڕی ناوخۆ# (5) کەسە، بەدەر لەم پۆلینانە (41) کەسیش بە هۆکاری نادریار ون بوون.[1]
30-08-2017