رێکخراوێک لە #کەرکووک# ڕایدەگەیەنێت لەماوەی یەک مانگدا 20حاڵەتی #خۆکوشتن# ڕوویانداوە هۆکارەکەشی بۆخراپی باروگوزەرانی هاوڵاتیان و بێ کاری دەگەرێتەوە.
سرود محمد فالح، سەرۆکی ڕێکخراوی هیوا لە کەرکووک بە(سکای پرێس)ی ڕاگەیاندوە لەیەک مانگدا ڕێکخراوەکەیان 20 حاڵەتی خۆکوشتنی لەشاری کەرکووک تۆمارکردوە خۆکوژەکانیش لە هەردوو ڕەگەز بوون
سەرۆکی ڕێکخراوی هیوا ئەوەشی وتوە نەخۆشخانەی ئازادی تەنها لەیەک ڕۆژدا پێشوازی لە 6حالەتی خۆکوشتن کردوە کە ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەرداوە و سێ لەو کەسانەش گیانیان لەدەستداوە سێی تریان بەسەختی برینداربون
سرود محمد فالح، ڕاشیگەیاندوە دیاردەی خۆکوشتن زیاتر لەناو گەنجاندا تەشەنەی سەندوە و ئەوەش بەهۆی خراپی باری گوزەرانو بێکاریانەوە دەگەریتەوە
جێگەی ئاماژەیە لە شاری کەرکووک لەئەمساڵدا ژمارەیەک حالەتی خۆکوشتن تۆمارکراون و بەپێی شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ باری کۆمەڵایەتی و بێکاری دەگەرێتەوە.[1]
31-08-2017